کەرکوک ئێستا وەک شیکەرەوەو ئاگایانی سیاسی باسی دەکەن، عەرەب و تورکمان تیایدا باڵادەستەو رۆڵی کورد تا دێت لاوازتر دەبێت، هەرچەندە کورد زۆرینەی کورسییەکانی لە ئەنجومەنی پارێزگاکە هەیە، بەلام ئەندامانی کورد وەک پێویست لەوێ نین. لە لایەکی ترەوە ئیستا پێشنیار کراوە ئیدارە هاوبەش بکرێت بە ڕێژەی %32 بۆ کوردو عەرەب و تورکمان. وەک ئەوەی کەلە دەستووری عێڕاقدا هاتووە .
ئەندامی پەرلەمانی عیڕاق و نوێنەری شاری کەرکوک شوان داودی لەم وتوێژە راشکاوانە داوا دەکات یەکێتی نیشتیمانی بکەوێتە گفتوگۆ لەگەڵ تورکمان و عەرەب بێ گەڕانەوە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان ، دەشڵێت "یەکێتی لەکەرکوک باڵا دەستە، بەرپرسیارێتی زیاتری لە ئەستۆیە."
ئێستا وا دەردەکەوێت، چەند بارودۆخە سیاسی و سەربازییەکەی کەرکوک کاریگەری هەبووە بۆ لاواز کردنی رۆڵی کورد ، یەکێتی و پارتیش هۆکارێکن، کە هیچ رێکەوتنێکیان نییە، لەو بارەیەوە شوان دەڵێت "پارتی سیاسەتێکی هەیە نایەوێت بگەڕێتەوە بۆ کەرکوک،دەیەوێ ئاستەنگیش دروست بکات لەسەر هەموو رێکەوتنێک کە بکرێت، بۆخۆی حەلالە لە موسڵ بێ ئەندامەکانی یەکێتی رێکەوتن بکاو ئیدارەی ئەوێ دروست بکاتەوە، بەلام بۆ یەکێتی نابێت لە کەرکوک ئیدارەکە دروست بکاتەوە.پەرلەمانتار بۆ بەغداد دەنێرێتەوە، بەڵام رێگرە لە گەڕانەوەی ئەندامانی سەربە پارتی بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک".
لەوەلامی ئەو پرسیارەش کە نەهاتنەوەی ئەندام ئەنجومەنەکانی سەر بە پارتی گرفت دروست دەکات، ئەو دەڵیت "لە 26 کورسی کورد لە ئەنجومەنەکە، 14 یان لە کەرکوکن، پێویشتە یەکێتی چاوەڕوانی پارتی نەکات."