ئاگری ئیسماعیل نه‌ژاد، لێکوله‌ری سیاسی باوه‌ری وایه ئه‌مه له چه‌ند هۆکاره‌وه سه‌رچاوه ده‌گریت:
یه‌که‌م: نه‌بوونی گرووپێک یان ڕێکخراوێکی سیاسی که سه‌رکردایه‌تی خۆپێشاندانه‌کان بکات، هه‌ربۆیه ئاکامه‌که‌ی ئه‌وه نابێت که جێگای دڵخوازی خۆپێشانده‌ران بێت.
دووهه‌م: سه‌رکوتی توند و تیژانه له لایه‌ن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
به‌رێز ئیسماعیل نه‌ژاد له شێکردنه‌وه‌ی هۆیه‌کان به ئه‌و ئاکامه ده‌گات که نه‌بوونی گوتاری هاوبه‌شی سه‌رانسه‌ری، کارنه‌کردنی مه‌یدانی به شێوه‌ی هاوبه‌ش و نه‌بوونی ئوپوزسیۆنێکی ڕاسته‌قینه وای کردووه که هه‌رچه‌ند به‌ستێنی کۆماری ئیسلامی تا ده‌می ڕووخانچووه، به‌ڵام ئوپوزسیۆنێک نیه که ئه‌و به‌ستێنه ڕیک بخات.