به گوێره‌ی ئاماره‌کانی بڵاوکراوه له لایه‌ن رێکخراوی لیخۆشبوونی نیونه‌ته‌وه‌یی، ئوستانه‌کانی خوزستان و کرماشان زۆرترین ئاماری گیانبه‌ختکردووانیان له چاو ئوستانه‌کانی دیکه‌ی ئیران دا هه‌بووه و له نێو شاره‌کان دا کرماشان به 16 کوژراو، بهندهرماهشهر، و جوانرۆ هه‌ر کام به 14 کوژراو زۆرترین ژماره‌ی کوژراوانیان له خۆپیشاندانه‌کانی سه‌رانسه‌ری دا هه‌یه.
ئارش ساڵح نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان ئێران له ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت به‌رده‌امن که په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا بگرن بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ی ئێستا له ئێران له ئارادایه ئاگاداریان بکه‌نه‌وه و زانیاری وردیان بۆ دابین بکه‌ن. و داوا له ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به سه‌رکوتکرانی خۆپێشانده‌ران له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه گوشار بخه‌نه سه‌ر ئه‌و حکومه‌ته.