لە وتووێژێک دەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، ڕەزا ئەمینی چالاکی سیاسی لە دانمارک دەڵیت، وڵاتەکە نموونەیەکی سەرکەوتوو بووە. توانی لە نێو زۆربەی وڵاتانی ئەوروپایی دا ڕێگری لە تەشەناسەندنی کۆڕۆنا بکات.
ئەو دەڵیت دانمارک هەر لە سەرەتاوە کە مەترسیەکانی دۆخی ئیتالیایان چاو پێکەوتن، زور زوو و بەر لە ئەوەی بکەونە بەر رەخنەی خەڵک ڕیگای دروستیان گرتە بەر و دوو حەوتوویان ڕاگەیاند کە خەڵک لە مالەکانیان دا بمێننەوە. ئەمەش توانی بەربەستێکی گرنگ لە بەر دەم پەرەسەندنی ڤایرووسەکە.