رێکخراوی ژنان ئازەر مێهر کوردستان له بانگه‌وازێکدا وێڕای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی سته‌م و هێرشی ناڕه‌وای ملیتانه‌کانی ناسراو به داعش به تایبه‌ت له کاره‌ساتی شنگال دا داوا له " سەرجەم ھێزە کوردستانیەکان دەکات لە کاتێکی وا هەستیاردا هەوڵ بدەن هەرچی زووترە یەكیەتی خۆیان سازبكەن و لە بەرامبەر سیاستەکانی پاکتاوکردنی کوردان، ھێزەكانیان یەكبخەن".
له به‌شێکی ئه‌و بانگه‌وازی یه که له لایه‌ن گه‌لێک چالاکوانی سیاسی و داکۆکیکارانی مافه‌کانی مرۆڤ له ئه‌رووپا، ئه‌مه‌ریکا و کوردستانه‌وه واوژۆ کراوه و ڕوونوسهکهی بۆ گه‌لێک له ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و ده‌زگای به‌رپرسی نێونه‌ته‌وه‌یی و کوردستانی نێردراوه تێێدا هاتوه،
"داوا لە،حکومەتی هەرێمی کوردستان، ھێزە نێونەتەوەییەكان، رێكخستنە نێونەتەوەییەكان، سازییەکانی مافی مرۆڤ، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و … دەکەین لە سەردەمی شارشتانیەتدا ( ساڵی2014 ) پێش بگرن لە هێرشی هێزە تێرۆریستیەکان بۆ سەر کوردستان و هەوڵ بدەن بۆ گێڕاندنەوەی ئەو ژنە کوردانەی فرۆشراون و چارەنووسیان دیاری بکرێت و چیتر بێدەنگ نەبن لە بەرانبەر کۆمەڵکوژ کردنی نەتەوەی کورد و ئەو پێکهاتانەی لە کوردستان دەژین."
له وتووێکی له گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا، نگین شێخ ئه‌ل ئیسلامی به‌رپرسی ڕێکخراوی ئازه‌رمێهر کارتێکردنه‌کانی ناله‌باری ڕفاندنی کچانی ئێزه‌دی به هۆی ملیتانه‌کانی داعش تا و تۆ ده‌کات.