Accessibility links

هه‌ڵبژاردن له‌ ئێران


دوکتور حوسین خه‌لیقی
دوکتور حوسین خه‌لیقی

دوکتور خه‌لیقی: وێلایه‌تی فه‌قیه‌ 'شمشیری داموکلس' به‌ سه‌ر شانی خه‌ڵکه‌.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌لبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری له‌ ئێران ، دوکتور خه‌لیقی سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کورد له‌ سوید پێی وایه‌ که‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان شانۆگه‌ریه‌ چونکه‌ ڕێکخراوه‌کانی جۆراوجۆر تێدا به‌ شدار نین و ئاکامی هه‌ڵبژاردنیش به‌ ده‌ست تاقه‌ که‌سێکه‌ ئه‌ویش وه‌لی فه‌قیه‌ که‌ وه‌ک "شمشیری دامۆکلس" نیشتۆته‌ سه‌ر شانی خه‌ڵک.

هه‌روه‌ها دوکتور خه‌لیقی ده‌شڵێت له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا مافه‌کانی پێ شێل کراون، ئه‌گه‌ربتوانێ و له‌ وزه‌ی دا هه‌بێت له‌ شانۆگه‌ری یه‌که‌دا، که‌ خه‌ڵکیش هه‌رپێ وایه‌، به‌شدای نه‌کات باشتره‌ چونکه‌ دیاریکردنی سیستمی چاره‌نووس به‌ ده‌ست خه‌ڵک نیه‌. له‌ئه‌وه‌ش زیاتر، خه‌ڵک چ بچنه‌ پای سه‌ندووقه‌کانی ده‌نگ دان یان نه‌چن، له‌ کوڵاوی قووچی جادوگه‌ری هه‌ڵبژاردن ئه‌ویش به‌ ئیراده‌ی وه‌لی فه‌قیه‌ داوه‌ڵێک دێته‌ ده‌ر ده‌بێ به‌ سه‌رۆک کۆمار و نه‌ئه‌ویش و نه‌ پاڕلمان هیچ ده‌سه‌لاتیان نیه‌.

دوکتور خه‌لیقی زیاتر شی ده‌کاته‌وه‌ که‌ سیستمی کۆماری و ولایه‌تی فه‌قیه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ و "پشتیان له‌ یه‌که‌"، چونکه‌ ئه‌وان پێ یان وایه‌ له‌ لایه‌ن خواوه‌ هه‌ڵبژێردراون و ئه‌وان وه‌لامده‌رن به‌ خوا نه‌ک به‌ خه‌ڵک.

please wait

No media source currently available

0:00 0:00:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG