موهه‌ندیس وه‌جدی حاته‌می به‌رپرسی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی- هۆنه‌ری ئه‌ندیشه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی چوارشه‌مه چواری ڕێبه‌ندانی1392ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به 25ی دیسامبری 2013 کۆچی دوایی کرد.
له وتووێژێک له گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دا، مه‌جید حه‌قی، چالاکڤانی کورد، که له کاتی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی سه‌لاح ئه‌دین ئه‌یووبی ئاشنایه‌تی له گه‌ڵ موهه‌ندیس واجد حاته‌می پێک هێنا ده‌ڵێ، ناوه‌ندی بیر‌و ئه‌ندیشه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی ساڵی 1381ی هه‌تاوی له شاری ورمی پێک هات. ئه‌ویش له سه‌رو به‌ندی خاته‌می که ڕیگای هێندێک چالاکی مه‌ده‌نی له کوردستانی ئیران ده‌ستی پێ‌کرد، کاتێک که خه‌باتی چه‌کداری که‌م ببۆوه. هه‌ر بۆیه پیویستی زۆر بۆ ئه‌وه هه‌بوو شوناسی کورد له ناوچه‌ی ورمی په‌ره پێبدرێت.
به‌ڕێز حه‌قی سه‌باره‌ت به گرینگی پێک هاتنی ناوه‌ندی خانی هه‌روه‌ها شی ده‌کاته‌وه که هه‌ریمی ده‌رووبه‌ری ورمی هه‌ریمێکی فره چاندی و فره نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک ئازه‌ری، ئاسۆری، ئه‌رمه‌نی یه که به درێژایی چه‌ند ساڵ له ناوچه‌که دا بوونه، به‌ڵام له هه‌مان کاتیش دا کێشه‌می نه‌ته‌وایه‌تی یان له گه‌ڵ یه‌کتر بوه.
ناوبراو ده‌شڵێت، له ئه‌و دۆخه‌دا هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتداران هه‌وڵیان داوه کاریک بکه‌ن که نه‌ته‌وه‌کانی چالاک و شورشگیری وه‌ک کورد زیاتر بچه‌وسێته‌وه و وا بکات ناکۆکی له نیوان نه‌ته‌وه‌کانی تر ساز بێت.
به‌ڕێز حه‌قی پێداده‌گرێت که ناوه‌ندی بیر و ئه‌ندیشه‌ی خانی له سه‌ر بناخه‌ی بیری مهم و زینی خانی بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی کورده‌کان دامه‌زرا و ئامانجی سه‌ره‌کی یه‌که‌ی ئه‌وه که کۆمه‌ڵگای کورد له ناوچه‌ی ورمی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌شه پێ بدات و کۆمه‌ڵگای کورد به یه‌کتر بگه‌یه‌نێت.
له ده‌ست نیشانکردنی چالاکیه‌کانی ئه‌م ناوه‌نده، به‌ڕێز حه‌قی هه‌روه‌ها ئاماژه به دامه‌زراندنی پۆلی خوێندنی زمانی کوردی، بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ندین گۆڤار و بابه‌تی جۆراوجۆر، ڕێزگرتن له نووسه‌ران، هۆنه‌رمه‌ندان له لایه‌ن ئه‌و ناوه‌نده‌وه ده‌کات.
ناوه‌ندی ئه‌حمه‌دی خانی ئه‌م ساڵ له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی یه‌وه داخرا.