له 17ی سێپتامبری 1992ی سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، دوکتور سادقی شه‌ره‌فکه‌ندی، فه‌تاح عه‌بدولی ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی و نوێنه‌ری ئه‌و حیزبه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هومایون ئه‌رده‌ڵان نوێنه‌ری حیزب له ئاڵمان و نوری دێهکۆردی وهرگێری دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی له کۆنگره‌ی ئه‌نترناسیونالی سوسیالیت و دۆستی کورد له ده‌مێکدا له گه‌ڵ چه‌ند که‌سی تری ئوپوزسیۆنی ئیران له ڕێستورانی میکۆنوس له شاری بێرلێنی ئاڵمان خه‌ریکی وتووێژ بوون له لایه‌ن نێردراوانی کۆماری ئیسلامی ده‌ستڕێژیان لێ‌کرا و گیانیان له ده‌ست دا.
پاش زیاتر له 20 ساڵان و هه‌ر له پێوه‌ندی کاره‌ساتی ناسراو به میکۆنۆس و ئاکامی زیاتر له سێ ساڵ دادگایی کردنی تاوانباران که له ساڵی 1997 ڕاگه‌یاندرا، سێشهمه له ژووری یه‌کیک له دادگاکانی شاری نیویورک بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی نزیک به سه‌د ساڵه‌ی خۆییدا، ئه‌نجومه‌نی پاریزه‌رانی فێدڕالی ئه‌مه‌ریکا خه‌ڵاتیان به دوو که‌س له هاوکارانی ئورووپایی خۆیان ئه‌ویش له به‌ر "کار و هه‌وڵی لێهاتوانه" به‌خشی.
ئه‌و خه‌لاته که به "خه‌ڵاتی ده‌سه‌لاتداری قانوون" ناسرا، له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزه‌رانی فێدرال، ناوچه‌ی باشووری نیویورک و به‌شی پێ راگه‌یشتن به سکالاکانی دادوه‌ری فیدرال پێشکه‌ش کرا.
یه‌کێک له دوو دادئه‌ستێنی خه‌ڵات پێدراو بروونۆ یۆست Bruno Jost بوو که له به‌ر دادگایی مێژوویی پێوه‌ندی دار به میکۆنۆس پێێ به‌خشرا.
خه‌ڵاتێکی هه‌ر له ئه‌و شیوه‌یه‌ش به ئهلکساند فۆن شتالAlexander von Stahl، داد ئهستینی گشتی فێدرالی ئالمانی له نیوان 90 هه‌تا 93 بوو، به‌خشرا که لێبڕاوانه له لێکولینه‌وه و کاری بروونۆ یوست Bruno Joust پشتیوانی کرد و ڕیگای بۆ بڕیاری کؤتایی له سالی 1997ی زاینی دا خۆش کرد.
دادئه‌ستینی گشتی ئالمان هۆی لابردنی خۆی له سه‌ر پۆسته‌که‌ی به مه‌سه‌له‌ی دادگای میکونوسی پیوه‌ند دا:
"ڕه‌فتار و بریاری من له سه‌ر که‌یسی میکۆنۆس که ئێوه به جیگای رێزی ده‌زانن له بهرلێکۆڵینهوه له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی تاوان ئه‌ویش به به‌رپرسایه‌تی وه‌ک دادئه‌ستێنی گشتی بوو وای کرد له سه‌ر پۆسته‌که‌م لابه‌رن وئه‌وه پاش زیاتر له 20 سالان ببم با هاڤالاکی ئێوه. هۆ بۆ لابردنی من له سه‌ر پۆستی دادوه‌ری له ئه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت وه‌ک گوترا "له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی کانی سیاسی کۆماری ئالمان یه‌کی نه‌ده‌گرته‌وه."
پاشان بڕوونۆ یۆست داد ئهستینی فیدرالی ئالمان که ئێستا خانه نشینه و سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی یه‌وه و قورسایی ڵیکۆڵینه‌وه و دادگایی که‌یسی کوژراوه‌کان له سه‌ر شانی ئه‌و بوو، ڕێزی له خه‌ڵات پێدانه‌که گرت.
" راستی گومانم هه‌بوو که پاش زیاتر له 20 سالان له تێپه‌ڕینی دادگای میکونوس له بێرلین، له 1992 خه‌لاتم پی بدرێت چونکه پێشتر له لایه‌ن هیچ دام و ده‌زگایه‌که‌وه له به‌ر ئه‌و کاره ڕێزم لێنه‌گیراوه و هه‌ر بۆیه خۆشحالم که له لایه‌ن بنیاتیکی وه‌ک پارێزه‌رانی ئه‌مه‌ریکی یه‌وه ئه‌و خه‌ڵاته‌م پی ده‌درێت."
له ڕێ و رسمهکه دا کۆمه‌ڵیک له کورده‌کان به تایبه‌تی هه‌ر دوو لایه‌نی حیزبی دێمۆکڕات به‌شداریان هه‌بوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای تێ ڕامان بوو، له بۆنه‌که‌دا نه ئاماژه به ناوی کورد و نهئاماژهش به ناوی قوربانیانی کاره‌ساتی میکۆنۆس کرا.
گولاله شه‌ره‌فکه‌ندی، ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان کوتی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وان ناویشی نه‌هێنن دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی هه‌ر ماڵی کورد و حیزبی دیموکڕاته.
هه‌روه‌ها له سه‌ر گرینگی ئه‌و خه‌لات پێدانه شه‌ریف بیهروز نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بۆ کانادا و ئه‌مه‌ریکا گرینگیه‌که‌ی له چه‌ند خاڵان به تایبه‌ت تێڕۆریست بوونی کوماری ئیسلامی‌دا دیت.
له ئه‌و بۆنه‌یه‌دا، خانمی روویا حه‌کاکیان، که له پێوه‌ندی تێڕۆری میکۆنوسدا کتێبی، "بکوژانی کۆشکی فه‌یروزه"ی به زمانی ئینگلیسی نووسیوه له بۆنه‌که‌دا به کورتی باسی چونیه‌تی ڕووداوه‌که‌ی کرد و ئاماژه‌ی پێدا که له سه‌رده‌می کاره‌ساتی میکۆنۆس‌دا لیستێکی 500 که‌سی له جودابیران و خه‌باتکارانی ئێران له لایه‌ن کۆماری ئیسلامیه‌وه هه‌بوو که به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن بیان کوژێت.
ههروههاباڵیۆزی خانه‌نشینی ئهمهریکاجهی. دی بیندێنهگڵ J.D. Bindenagel ئاماژه‌ی به ڕابردووی ئاڵمان له شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی دا کرد که قه‌ره‌بوویه‌کی زۆری بۆ قوربانیانی قڕکردنی جووله‌که‌کان دا و به‌ڵێنی بۆ ڕێزگرتن له ڕاگه‌یاندنه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ هه‌بوو. هه‌روه‌ها باڵیۆز بێندنهگڵ کوتی له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاڵمان نه‌ریتی ڕێز گرتن له بڕیاری قانوون هه‌بوو، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر کۆبوونه‌وه‌کانی نهێنی، که مه‌به‌ستی هی حکومه‌تانی ئاڵمان و ئێران بوو، کاری ئه‌و دوو دادستانه له چه‌شنی خۆی دا ئاسان نه‌بوو و سه‌رئه‌نجامی بۆ ئه‌وان به دوادا ده‌هات، به تایبه‌تی که توندڕه‌وان له ئاڵمان خۆیان هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بوون.
هه‌ڵبه‌ت وتاری ده‌ستپێک بۆ ئه‌و خه‌ڵات کردنه له لایه‌ن دادوه‌ری پایه بڵندی به‌شی باشووری نیویۆڕک خانمی لۆرێتا پرێسکاLoretta A. Preska بوو که گرنگێکی تایبه‌تی به جه‌وهه‌ری ڕێز گرتن له ئه‌و خه‌ڵات پێدانه و سه‌ره‌وه‌ری یاسا دا. خانمی پرێسکا له ساڵی 1973 بۆ 1992 له شاری نیویۆڕک ده‌ستی به کاری پارێزه‌ری کرد و له 31ی مارسی 92 له لایه‌ن جۆرج ئه‌یچ ده‌بلیو بوشه‌وه بۆ پۆستی ئێستای ده‌ست نیشانکرا و هه‌رئه‌و ساڵیش سنێتی ئه‌مه‌ریکا پشت ڕاستی پۆسته‌که‌ی کرد.
پیویست بگوترێت بریاری دادگای میکونوس به ئه‌و ئه‌نجامه گه‌یشت که هه‌ره کاربه‌ده‌ستانی بالای کوماری ئیسلامی له کوشتنه‌که‌دا پلانیان دانابۆوه و ده‌ستوره‌که‌ی به‌ریوه چوو.