Accessibility links

ئێران دوو ئەندامی ڕێکخراوی داعش دەستگیر دەکات


دەزگایەکی هەواڵی ناوخۆی ئێران بڵاویکردەوە ئێران دوو ئەندامی ڕێکخراوی داعشی لە شاری قوم دەستگیرکردووە.

دەزگای هەواڵی میهر وتی " لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا بەهۆی هەوڵەکانی بریکارانی هەواڵگری سوپا و ئاسایشەوە، دوو تیرۆریستی سەر بە گروپی تەکفیری ڕێکخراوی داعشی خۆراسان دەستگیرکراون."

دەزگاکە باسی لەوە نەکرد دوو کەسەکە خەڵکی کوێن بەڵام وێنەکانیانی بڵاوکردەوە، وتیشی پلانییان داناوە بچنە مەزارگەی پیرۆزی قومەوە کە یەکێکە لە گرنگترین مەزارگەکان لە وڵاتەکەدا.

لە 22 ی مانگی سێدا لە هێرشێکی بێپێشینەدا لە مۆسکۆ زیاتر لە 141 کەس کوژراون و داعشی خۆراسانیش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ. داعشی خۆراسان لقێکی داعشە کە لە ئەفغانستان و پاکستاندا چالاکن.

لە مانگی یەکدا داعش دوو تەقینەوەی لە شاری کرمانی باشووری ئێران ئەنجامدا کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە 90 کەس، تەقینەوەکانیش لە مەراسیمی ساڵیادی مەرگی جەنەڕاڵی سوپای پاسدارانی ئێران قاسم سولەیمانیدا بوون کە لە ساڵی 2020 دا لە عێراق لە هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکادا کوژرا.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG