دەزگای هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاویکردەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگی باڵیۆزی ئوستڕاڵیای کردووە لە تاران لەسەر هەڵوێستە " لایەنگرییەکەی " ئوستڕاڵیا لەسەر هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل.
ئیان مککۆنڤیڵ بانگکراوە بەهۆی هەڵوێستە لایەنگرییە دووبارەکانی وڵاتەکەی لەسەر وەڵامەکانی ئێران، بە وەڵامەکەشییەوە بۆ " ڕژێمی زایۆنی " واتە ئیسڕائیل.
ڕۆژی سێشەممە ئێران هێرشێکی موشەکی کردە سەر ئیسڕائیل وەکو تۆڵەیەک لەسەر کوژرانی چەندین سەرکردەی گروپی چەکداریی هاوپەیمانی ئێران لە ناوچەکەدا. ئیسڕائیلیش وتوویەتی وەڵام دەداتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز