چالاکەوانی زیندانیکراوی ئێران و ئەندامی پێشووی کابینەی حکومەتی ئێران موستەفا تاجزادە، کە کەسایەتییەکی دیاری کامپی چاکسازیخوازەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، میدیا ناوخۆییەکان ڕۆژی دووشەممە بڵاوییان کردەوە تاجزادە بە تۆمەتی " پڕوپاگەندە " دژی دەوڵەت تۆمەتبار کراوە.
تاجزادە لە مانگی حەوتی ساڵی 2022 ەوە لە زیندانی ئەوینی تاران زیندانیکراوە، لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی مەحمود خاتەمیدا وەکو جێگری وەزیری ناوخۆ کاریکردووە. خاتەمی چاکسازیخوازێک بوو کە لە ساڵەکانی نێوان 1997 و 2005 دا سەرپەرشتی گفتوگۆکانی دووبارە نزیکبوونەوە کرد لەگەڵ ڕۆژئاوادا.
تاجزادە لە مانگی 10 ی ساڵی 2022 دا بە تۆمەتی " پلانگێڕی دژی ئاسایشی دەوڵەت " و چەند تۆمەتێکی دیکە تۆمەتبار کرا و سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژنامەی هام میهانی چاکسازیخواز ڕۆژی دووشەممە وتی دووبارە تاجزادە تۆمەتی ئاڕاستە کراوەتەوە و بە تۆمەتی " پلانگێڕیکردن دژی ئاسایشی دەوڵەت " و " پڕوپاگەندەکردن دژی کۆماری ئیسلامی " تۆمەتبار کراوەتەوە.
تاجزادە حەوت ساڵی لە زیندان بەسەر بردووە، لە ساڵی 2009 دا دوابەدوای هەڵبژاردنەوەی سەرۆک مەحمود ئەحمەدینەژاددی توندڕەودا تاجزادە و سەرکردەکانی دیکەی چاکسازیخوازەکان دەستگیرکران.
تاجزادە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێدوان لەسەر سیاسەتی وڵاتەکە دەدات و کەسوکارەکەی کەناڵەکانی بەڕێوەدەبەن، لە نامەیەکدا وتی " ئامادەی دانیشتنی دادگا نابێت " لە دۆسییە نوێیەکەدا، ئەمەش بەپێی هام میهان.
هام میهان دەڵێت ئەگەر تاجزادە تاوانبار بکرێت ئەوا ڕەنگە ڕووبەڕووی سزای شەش ساڵی دیکە زیندانیکردن ببێتەوە.
لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا تاجزادە داوای بە دیموکراسیکردن کردووە و داوای لە بەرپرسان کردووە " گۆڕانکاریی پێکهاتەیی " بکەن لە سیستمی سیاسیی ئێراندا.
سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا