به گوێره‌ی ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤ هه‌نگاو، کاربه‌ده‌ستانی ئێران ژماره‌یه‌کی به‌ندکراوی به‌ندیخانه‌ی ورمێ که تووشی په‌تای کۆرۆنا بوونه بۆ ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه‌یان راگواستوون که ژماره‌یان گه‌یشتۆته 11 که‌س.
به‌رپرسی ئه‌و رێکخراوه، ئه‌رسه‌لان یارئه‌حمه‌دی له ئه‌م وتووێژه دا ده‌ڵێت که تا ئێستا له کوردستانی ئێران 44 که‌س بۆ هۆی تووشبوون به ئه‌و په‌تایه گیانیان له ده‌ست داوه و کۆماری ئیسلامی ئاماری دروستی له ئه‌م بواره‌دا بڵاوناکاته‌وه.
وه‌ک ئه‌و رێکخراوه ده‌لێت، بە هۆی نەبوونی سیستەمێکی فه‌رمی ڕاگه‌یاندن و جێگای متمانە، هەنگاو بە ئەرکی خۆی ده‌زانێت که بە وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوەی جێگای متمانە لەمەوبەدوا ژمارەی قوربانیانی توشبوو بە پەتای کۆرۆنا لە کوردستان بە شێوەی ڕۆژانە بڵاو بکاتەوە.