Accessibility links

لە نێوەندی لە سێدارەدانەکاندا ژمارەی ئەو ژنانەی سزای مەرگییان بەسەردا دەسەپێندرێت لە ئێران زیادیکردووە


چی شتێکی هاوبەش هەیە لە نێوان ژنە کارمەندی یارمەتییە مرۆییەکان، ژنە داکۆکیکارێکی سیاسیی، چالاکەوانێکی کار و ژنە خۆپیشاندەرێکدا؟ سەرجەمیان لە ئێران بە تۆمەتی یاخیبوونی چەکداریی دژی دەوڵەت تۆمەتبار کراون، سزای ئەو تۆمەتەش مەرگە.

دووانییان، پەخشان عەزیزی کارمەندی یارمەتییە مرۆییەکان و شەریفە محەمەدی چالاکەوانی کار، پێشتر سزای مەرگییان بەسەردا سەپێندراوە. ڤاریشە موڕادی چالاکەوانی سیاسیی و نەسیم غوڵامی سیمیاری خۆپیشاندەر چاوەڕێی سزاکانییان دەکەن.

جگە لە سیمیاری، سەرجەم ژنەکان بە تۆمەتی ئەندامێتییان لە گروپە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکانی دەرەوەی ئێران تۆمەتبار کراون. عەزیزی و موڕادی هەردووکییان ئەندامن لە کەمینە کوردەکانی ئێراندا، کە لە مێژە سەرکوت دەکرێن.

لە دوای خۆپیشاندانە سەرتاسەرییە بێپێشینەکەی ساڵی 2022 ەوە کە دوای مەرگی ژینا ئەمینی کورددا لە ژێر دەستی پۆلیسدا سەریانهەڵدا، ژمارەی ئەو ژنانەی کە سزای مەرگییان بەسەردا دەسەپێندرێت و لە سێدارە دەدرێن زیادییان کردووە.

محەمەدی چالاکەوانی کار لە مانگی حەوتدا سزای مەرگی بەسەردا سەپێندرا. بە تۆمەتی ئەندامێتی لە یەکێتییەکی سەربەخۆی کار و گروپێکی جیاخوازی قەدەغەکراوی کوردیدا کە بنکەکەی لە هەرێمی کوردستانی عێراقە تۆمەتبار کرا.

خێزانەکەی دەڵێن محەمەدی پەیوەندی بە هیچ ڕێکخراوێکی سیاسییەوە نیە نە لە ناوخۆی ئێران و نە لە دەرەوەشدا.

ئامۆزاکەی محەمەدی ڤیدا محەمەدی بە ڕادیۆی فەردای RFE/RL ی وت محەمەدی لە زیندان لە دوای ئەوەی لە مانگی دوانزەدا دەستگیرکراوە ئەشکەنجەدراوە و چەندین مانگ لە زیندانی تاکەکەسیدا بووە.

موڕادی چالاکەوانی سیاسیی کورد، لە مانگی هەشتی ساڵی 2023 دا دەستگیرکرا.

موڕادی بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ( پژاک ) تۆمەتبار کراوە.

عەزیزی کارمەندی یارمەتییە مرۆییەکان ئەویش لە مانگی هەشتی ساڵی 2023 دا دەستگیرکرا و بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پژاک زیندانیکراوە، عەزیزی ڕەتی دەکاتەوە ئەندامی ئەو پارتە بێت. لە مانگی حەوتدا سزای مەرگی بەسەردا سەپێندرا.

سیمیاری خۆپیشاندەر بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە حکومەتدا لە ساڵی 2022 دا تۆمەتبار کراوە. لە مانگی پێنجی ساڵی 2023 دا دەستگیرکرا. وتوویەتی لە زینداندا ئەشکەنجە دراوە و بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ لە زیندانی تاکەکەسیدا بووە.

گروپەکانی مافەکانی مرۆڤ سەرکۆنەی ئەو سزایانەیان کردووە.

چالاکەوانانی ئیرانی دەڵێن تۆمەتی یاخیبوونی چەکداریی دژی دەوڵەت زۆرجار لەلایەن بەرپرسانەوە دژی زیندانییە سیاسییەکان و ناڕازییەکان بەکاردەهێندرێت.

هادی قایمی بەڕێوبەری جێبەجێکاری ناوەندی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران کە بنکەکەی لە نیویۆرکە دەڵێت " کۆماری ئیسلامی کە ڕووبەڕووی بزووتنەوەیەکی ژنان بووەتەوە کە پاشەکشە ناکات، بەرپرسەکانی ئێستا هەوڵ دەدەن بە کوشتن هەڕەشە لەم ژنانە بکەن، لە هەوڵێکیاندا بۆ بێدەنگکردنی دەنگە ناڕازییەکان."

گروپەکانی مافەکانی مرۆڤ چەندین جار ئێرانییان تۆمەتبار کردووە بە تۆمەتی بەکارهێنانی سزای مەرگ لە دوای خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2022 ەوە بۆ خستنەوەی ترس لە نێو کۆمەڵگەدا.

سەعید داغانی پارێزەری دیاری مافەکانی مرۆڤی ئێران وتوویەتی چوار ژنەکە بە تۆمەتی یاخیبوونی چەکداریی تۆمەتبار کراون سەرەڕای ئەوەی کە ئەوان تەنانەت " هیچ چەکێکییان نەبووە و لە دۆسییەکانییاندا هیچ چەکێک نەدۆزراوەتەوە."

وتی " چالاکییەکانی ئەم هاووڵاتییانە مەدەنی بوون و هیچ پەیوەندییەکییان نەبووە بە یاخیبوونەوە دژی بناغەی کۆماری ئیسلامی."

بەپێی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە نەرویج، تاوەکو ئێستا لەم ساڵدا لانیکەم 345 کەس لە سێدارە دراون.

ناوەندی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران وتی ئەو ڕاستییەی کە دووان لە ژنەکان کوردن ڕەنگدانەوەی " بەردەوامی بەکارهێنانی سزای مەرگە لەلایەن ئێرانەوە دژی کەمینەکانی وڵاتەکە."

XS
SM
MD
LG