هاوکاتی هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی هەینی سەرۆکایەتی لە کۆماری ئیسلامی ئێران، کۆمەڵێک لە چالاکوانی سیاسی لە دەرەوە، پارتێکی دۆستی کورد، "پارتی چەپی سوسیالیست" هەروەها "ناوەندی هاوسۆزی لەگەڵ کورد" لە وڵاتی نۆڕوێژ خۆپیشاندانێکیان کرد لە پێش باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەو وڵاتەدا وەڕێخست.
کەریم ئەڵاوەیسی، کە لە پارتی سوسیالیستی نۆڕوێژدا تێکۆشانی هەیە و یەکێک لە ڕێکخەرانی خۆپێشاندانەکە بوو، بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت کە هەشت رێکخراوی سیاسی کوردەکان و سەرانسەری ئێران لە دژی کۆماری ئیسلامی پێکەوە بە جیدی بایکۆتی هەڵبژاردنیان کرد و هەروەها چەند ڕێکخراو و ناوەندی نۆڕوێژیش لە ئەو خۆپێشاندانەدا بەشداریان کرد.
بەڕێز ئەڵاوەیسی هەروەها ئاماژە دەکات کە ئەم "بە ناو هەڵبژاردنەی کۆماری ئیسلامی" دانانی ڕاستەوخۆی ئیبراهیم رەئیسی لە لایەن ئایەتوڵا عەلی خامنەییەوە بووە و بە هاتنە سەر دەسەلاتی وەک سەرۆک کۆمار زیاتر پێشێلی مافەکانی مرۆڤ دەکرێت.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە: