Accessibility links

ئێران خۆپیشاندەرێک بە تۆمەتی بریندارکردنی پاسەوانێک بە چەقۆ لە سێدارە دەدات


دەزگای هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە ڕۆژی پێنجشەممە ئێران خۆپیشاندەرێکی لە سێدارەداوە بە تۆمەتی بریندارکردنی پاسەوانێکی ئاسایش بە چەقۆ و داخستنی شەقامێک لە تاران. ئەمەش وەکو بەشێک لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکەی ئێران.

دەزگای هەواڵی تەسنیم وتی لە سێدارەدراوەکە ناوی موحسین شیکاری بووە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا.

دەسەڵاتدارانی ئێران لە هەوڵی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەدان، ڕۆژی دووشەممەش سوپای پاسدارانی ئێران ستایشی دەسەڵاتی دادوەری وڵاتەکە کرد بۆ هەڵوێستە توندەکەی و هانیدا بە خێرایی و بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە بڕیار بدات لەسەر ئەوانەی بە تۆمەتی " ئەنجامدانی تاوان دژی ئاسایشی وڵاتەکە و ئیسلام تۆمەتبار کراون."

وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران مەسعود ستایشی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند پێنج کەس بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی میلیشیای باسیج، ڕوحوڵا ئاجامیان، تۆمەتبار کراون و سزای مەرگییان بەسەردا سەپێندراوە.

ڕێکخراوی ئامنسی نێودەوڵەتی وتی بەرپرسانی ئێران هەوڵی دەرکردنی سزای مەرگ دەدەن بۆ لانیکەم 21 کەس لە " دادگاییکردنێکی ساختەدا کە مەبەست لێی ترساندنی ئەو کەسانەیە کە لە ڕاپەڕینەکەدا بەشداری دەکەن کە ئێرانی هەژاندووە."

وتی " بەرپرسانی ئێرانی دەبێت دەستبەجێ سزاکانی مەرگ هەڵبوەشێننەوە، خۆیان بە دووربگرن لە هەوڵدان بۆ سەپاندنی سزای مەرگ و سەرجەم تۆمەتەکانیان دژی ئەو کەسانە لاببەن کە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کردووە."

دەزگای هەواڵی ئیسنای ئێرانی ڕۆژی پێنجشەممە بڵاویکردەوە پێنج ئەندامی گومانلێکراوی ڕێکخراوی داعش بە تۆمەتی " شەڕکردن دژی خودا " تۆمەتبار کراون، ئەوەش بەهۆی تێوەگلانیانەوە لە کۆمەڵکوژییەکەی حاجییان شیعەدا لە مانگی 10 دا، ئەو تاوانەش سزاکەی مەرگ دەبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG