به‌له به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستی یه که له‌وه‌تا شۆڕشی 1979 زاینی له ئێران خه‌ڵکی کورد له ئه‌و وڵاته‌دا بۆ ئازادی و مافه ڕه‌واکانی خه‌باتی کردوه، به‌ڵام کۆماری ئیسلامی هه‌موو مافه بنچینه‌یی یه‌کانی ئه‌و گه‌له‌ی له ئه‌و وڵاته‌دا پێ شێل کردووه.
له وتووێژێکی له گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا، جه‌عفه‌ر حامیدی توێژێنه‌ری سیاسی و خاوه‌نی چه‌ندین ساڵ ئه‌زموون له خه‌بات بۆ ئازادیه‌کانی کورد له کوردستانی ئێران وه‌بیر دێنێته‌وه که کورد ده‌مێکه سیاسه‌تی ئاشت بوونه‌وه، پێک هاتن، له گه‌ڵ یه‌ک سازانی گرتۆته به‌ر. ناوبراو وتووێژ کردن به کردارێکی باش ده‌زانی و ئاماژه ده‌کات که له سه‌ره‌تای دامه‌زرانی کۆماری ئیسلامی یه‌وه ئه‌و هه‌وڵه زیاتر به‌رچاوه بوه.
به‌ڕێز حامیدی که له زانکۆیه‌کی نۆڕوێژیش وانه‌ی زانستی ده‌ڵێته‌وه پێی وایه له قۆناخه‌کانی جۆربه‌جۆری هه‌وڵ بۆ وتووێژکردن دا، میلله‌تی کورد له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به ئه‌و قه‌ناعه‌ت گه‌یشتووه که کۆماری ئیسلامی مه‌به‌ستی ئه‌سڵی وتووێژ له گه‌ڵ کورد نیه، چۆنکه هیچ ستراتژێکی بۆ نیه، به‌ڵکوو بۆ ئه‌وه‌یه کاتی زیاتر بۆ سه‌رکوت کردن بدۆزێته‌وه.
هه‌روه‌ها پێ داده‌گرێت که له ده‌مێکدا گه‌ڵی کورد له خۆرهه‌ڵات له ژیر سته‌می چه‌وسانده‌وه له بواره‌کانی جۆراوجۆر دایه و ئاسۆی پێک هاتنی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی تا ئێستا دیار نیه، وتووێژکردنی به نه‌هێنی و ئه‌ویش به بێ به‌شداری ڕێکخراوه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی ئیران جیا له خۆفریودان ئاکامێکی تێدا په‌یدا نابێت.