ڕۆژی چوارشەممە توپخانەكانی كۆماری ئیسلامی ئیران گوندەكانی سنووری سیدەكانیان بە چڕی بۆردومانكردووە بەو هۆیەوە زیانی زوری دەبێت، پێنج گوند كە ئاوەدانن و خەڵك تێدا دەژیت لە دەڤەری سیدەكان بوونەتە ئامانجی توپبارانی كۆماری ئیسلامی بەو هۆیەشەوە خەڵكێكی زور ئاوارە دەبێت و بەرەو سۆران و سەنتەری سیدەكان و ناوچەكانی تر دەچن ، ڕەوشێكی ئالۆز لەو دەڤەرە هەیە.
ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناجیەی سیدەكان بۆ دەنگی ئەمەریكا باسی توپبارانەكە و ڕەوشی دەڤەرەكە دەكات و دەڵێت ئەمڕۆ توپخانەكانی ئێران سنووری ناحیەی سیدەكانی كردە ئامانج بە بیانووی لێدانی بنكە و بارەگاكانی حیزبەكانی ڕۆژهەڵات بووە هۆی شەهیدبوونی هاووڵاتیەك بەناوی زەیتون قادر و برینداربوونی دوو برا بە ناوی سیروان و هەروەها عەلی جگە لەوەش سوتانی پۆش و پاوانی پێنچ گوند لەو سنوورە كە خەریكی كاری كشتوكاڵی بوون ، لە ساڵی 2017 تاكو ئێستا ئەمە سێیەمین جارە لە لایەن توپخانەكانی ئێران ئەم ناوچەیە توپباران دەكرێت و خەڵك لەم ناوچەیە لە دلەڕاوكێیەكی زۆردایە و بەشی زوری ئەم ناوچانە چوڵكراون و بەرەو سیدەكان و گوندەكانی نزیكتر هاتوون.
ناوبراو لەبارەی ڕەوشی دەڤەرەكە بەگشتی دەڵێت لە سنووری ناحیە سیدەكان بەرەو ئێران و هەروەها بەرەو ناوچەكانی توركیا سنوورەكە لەوپەڕی نا ئارامیدایە بەهۆی بەردەوامی توپبارانی نێوان ئێران و بۆردومانی توركیا بۆ بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لەناوچەكەدا، لە رابردوو لە ساڵی هەشتا و چوار تا ئێستا 115 گوندی تر چووڵكراون بەهۆی ملمڵانێی سەربازی نێوان پەكەكە و توركیادا.
عەبدولرەحمان سەعید دانیشتووی گوندی ماوەت لە دەڤەری سیدەكان بۆ دەنگی ئەمەریكا باسی چوونیەتی ڕووداوەكە دەكات و دەڵێت لە خانەوادەیەك درا دوو برا بە سەختی برینداربوون یەكێك لەو بریندارانە رەوانەی نەخۆشخانەی هەولێر كرا و خوشكەكەشیان گیانی لە دەستدا، ئەوانەی دانیشتووی ئەو گوندانەن گوندەكانیان جێهێشتووە هەموویان هاتوونەتە ناو ناحیەی سیدەكان وئەو گوندانەی كە سەلامەتن لە توپبارانەكە دورن لەوێ ناو خزم و كەس و كاریان جێگیربوونە، گوندەكان هەر یەكە لە تەلان و بێسێ و بۆڵێ و ژووژیلە و دێرێ و ناوچەی بەربزینیش تا دەگاتە بەرپرێزە و دەرهۆڵ ئەوان چووڵكراون بەتایبەتی بن پەرێسە هەموویان بەحێهێشتووە و چوونەتە دیانا، ئەوە ئێرانە ، توركیا نیە ، فرۆكەی بێ فرۆكەوانی لەسەر بوو لێیدا خەڵكی ئەو ناوچەیە هەیە مەڕدارە یان جووتیارە لەناوچەی جیاجیا هاتوون وەكو ئاكرێ و هەریر و باتاس و ناوچەكانی تر .