به گوێره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی حکومه‌تی ئێران، له وه‌تا ناوه‌ڕاستی مانگی 6 وه سه‌رهه‌ڵداوانی کورد له گه‌ڵ سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران له ناوچه‌یه‌کی سنووری نێوان ئێران و عێڕاق دا شه‌ڕیان کردووه.
هه‌روه‌ها گرته ڤیدئویی و ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی نیشان ده‌ده‌ن که گویا ئێران شوێنی سه‌نگه‌ره‌کانی سه‌رهه‌ڵداوانی کورد تۆپ باران ده‌کات.
به گوێره‌ی حکومه‌تی ئێران، شه‌ڕی نزێک شنۆ، له باکووری ئێران، له نێوان هه‌ر دوو لایه‌ن بۆته هۆی کوژرانی لانی که‌م حه‌وت سه‌ربازی ئێران و ده‌یان سه‌رهه‌ڵداوی کورد. ژماره‌ی کوژراوانی هه‌ر دوو لایه‌ن ناکرێت پشتڕاست بکرێت.
شهرهوانانی کورد، سه‌ر به حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران (حدکا)، گوتیان ئه‌وان شه‌ڕ ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخه‌نه سه‌ر حکومه‌تی ئێران که دان به مافه‌کانی که‌مینه‌ی کورد له وڵات دا دابنێت.
که‌مینه‌ی ئه‌تنی کوردان نزیکه‌ی 9 له سه‌دی 80 میلیون دانیشتووی جه‌ماوه‌ری ئێران پێک دێنن. ئه‌وان زۆربه‌ی سونین، به‌ڵام پارته‌کانی سیاسیان لایه‌نگری عیلمانی ده‌که‌ن.
شه‌ڕی "تێرۆرستان"
تاران گوتی له‌شکری وڵات له گه‌ڵ "تێرۆرستان" له شه‌ڕدان ئه‌وانه‌ی پلانی ناسه‌قامگیرکردنی وڵاتیان هه‌یه. ئه‌و حکومه‌ته تاوانی خستۆته سه‌ر زلهێزانی هه‌ریمی که کۆمه‌گی دارایی بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی کورد دابین ده‌که‌ن.
به‌ڵام، کاربه‌ده‌ستانی کورد ده‌ڵێن ئه‌وه له‌شکری ئێران بوو که له هه‌ریمی کورد دا هه‌ڵمه‌تی له‌شکرییان ده‌ست پێ‌کرد.
میرۆ عه‌لیار، که‌سایه‌تێکی ڕێبه‌ری حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت، "ئێمه له ئاستێکی به‌رگری کردن داین. به‌ڵام ئێمه ڕێگا به ڕژیمی مه‌لاکان نادێن ڕۆژانه جه‌ماوه‌ری کورد ئازار بده‌ن."
سه‌رهه‌ڵدانی کوردی ئێران به دژی حکومه‌ت شتێکی تازه نیه. چه‌ندین گرووپی کوردی، له نێویاندا ئه‌وانه‌ی که پێوه‌ندیان به پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه هه‌یه، کرداره‌کانی له‌شکرییان به دژی حکومه‌ت ئه‌نجام داوه.
توێژێنه‌ران ده‌ڵێن ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێستای نێوان حکومه‌تی ئێران و سه‌رهه‌ڵداوانی کورد ده‌کرێت هه‌ر شتێک بێت به‌لام مه‌سه‌له‌یه‌کی نێوخۆیی نیه. زۆرینه‌ی شه‌ڕه‌وانانی کوردی ئێران بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ بنکه‌یان له هه‌ریمی کوردستانی عێڕاق بوونه. به‌ڵام به ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی کێشه‌که، هێندێک له ئه‌و سه‌رهه‌ڵداوانه بۆ ناوچه‌کانی سنووری نێوان ئیران و عێڕاق گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
به پێی وته‌کانی نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌ریم بۆ تاران، له سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی ده‌یه‌ی 1990، گرووپه‌کانی کوردی عێراقی له گه‌ڵ گرووپه‌کانی کوردی ئێران به ڕێکه‌وتنێک گه‌یشتن که خه‌باتی چه‌کداری ڕابگرن، له به‌رامبه‌ر دا له عێراق دا په‌نا ده‌درێن. ڕێکه‌وتنه‌که هه‌تا سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵ له جێگای خۆی بوو، کاتێک حدکا کردارێکی له‌شکری له دژی هێزه‌کانی ئێران ڕاگه‌یاند.
کاربه‌ده‌ستانی کوردی عێڕاق نێگه‌رانن کێشه‌که زیان به پێوه‌ندێکانی ئه‌وان له گه‌ڵ تاران بگه‌یه‌نێت.
نازم ده‌باغ گوتی، " ئه‌وه کار تێکردنی له سه‌ر ئێمه [کورده‌کانی عێڕاق] ده‌بێت.
ده‌باغ له پێوه‌ندێکی ته‌له‌فۆنی دا به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت: "ئێمه به براده‌رانی کوردی ئێرانمان گوتوه که خه‌باتی چه‌کداری چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی ئه‌وان له گه‌ڵ تاران ناکات."
پێوه‌ندییه‌کانی بازرگانی، سیاسی
هه‌ریمی کوردستانی عێڕاق پێوه‌ندییه‌کانی سه‌قامگیری بازرگانی و سیاسی له گه‌ڵ ئێران مسۆگه‌ر کردووه. له ئاکامی ئه‌وه‌دا، ئێران له شه‌ڕی کورده‌کانی عێڕاق به دژی ملیتانه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له وه‌تا سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و گرووپه له ساڵی 2014 پشتیوانیان بووه.
ده‌باغ به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت: "ئێمه ئه‌زموونێکی سه‌رکه‌وتوومان له کوردستانی عێڕاقدا دامه‌زراندووه. ئێمه ناتوانین به دژایه‌تی کردن له گه‌ڵ دراوسێکانمان ئه‌و ئه‌زموونه بخه‌ینه مه‌ترسیه‌وه."
ئه‌حمه‌د هێدایه‌تی په‌یامنێری خۆجێی گوتی که چاوی به جه‌عفه‌ر غهفاریان، جێگری سپای پاسداران له شارۆچکه‌ی سه‌روئاباد که‌وت و ناوبراو گوتوویه‌تی که به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی ئه‌و دۆخه له ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران داوای هاوکاری له کورده‌کانی خۆجێی کردووه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌کانی هه‌واڵی خۆجێی، سپای پاسداران هه‌روه‌ها پوولی بۆ ئه‌و پرۆگرامانه ته‌رخان کردووه که تێشک ده‌خاته سه‌ر کورده گه‌نجه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چنه نێو ڕێزی سه‌رهه‌ڵداوانی کورد.
زانا باشماقی، ڕۆژنامه‌نووسێکی خۆجێی له شاری سنه گوتی، "ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی گۆڕان له پێشده‌ستی کردنی سپای پاسداران [له هه‌ریمه‌که] دایه. وێده‌چێت که ئه‌وان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له‌شکری له گه‌ڵ کورده‌کان را بۆ پێوه‌ندێکانی کولتوری له گه‌ڵ کورده‌کان گۆڕان پێک دێنن."
کورده‌کانی ئێران به وره‌به‌خشین له لایه‌ن سه‌رکه‌وتنه‌کانی کوردان له سوریا و عێڕاق ده‌ڵێن بۆ ئه‌وان کاتی ئه‌وه هاتوه که مافه‌کانی سیاسی و کولتوری له تاران وه‌ده‌ست بهێنن.
عه‌لیار، له حدکا، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت، "سه‌رکه‌وتن له سوریا یان له عێراق کارتێکردنی به باشی له سه‌ر کورده‌کان له سه‌رانسه‌ری هه‌ریمه‌که‌دا ده‌بێت.
سه‌رهه‌ڵداوانی کوردی ئێران داوایان له خه‌ڵک له هه‌ریمه‌کانی کوردی کرد ده‌ست به مانگرتنی گشتی بکه‌ن. ئه‌وه‌ش هاوکات له گه‌ڵ 27مین ساڵوه‌گه‌ڕی مه‌رگی دوکتور عه‌بدوڵڕه‌حمان قاسملو، ڕیبه‌رێکی کورد بوو که پشتیوانانی تاوانی تێرۆرکردنی ده‌خه‌نه سه‌ر حکومه‌تی ئێران.
له ئه‌م دواییانه دا، رۆسته‌م جه‌هانگیری، کاربه‌ده‌ستێکی دیکه‌ی حدکا به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت، "ئامانجی ئێمه ده‌ستپێکردنی جووڵانه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوریه که پێک هاتوو له چالاکی سیاسی و هه‌ڵمه‌تی له‌شکری له کوردستانی ئێرانه."
ئه‌م وتاره له لایه‌ن سیروان قه‌جۆ و مێهدی جیدی نیاوه ئاماده‌کرابوو.