میدیای زمانحاڵی حکومه‌تی ئێرانی ده‌ڵێت له میانه‌ی شه‌ڕوپـێـکدادانێـک له هه‌رێمی کوردسـتانی ئێران هێزه‌کانی ئاسایشی ئێرانی 2 میلیشـیای سووننیان کوشـتووه.
له‌و باره‌یه‌وه هه‌واڵی میدیای ئێرانی ده‌ڵێت 2 کوژراوان ڕابه‌ری گرووپێـکی وه‌هابی تێرۆرست و یاریده‌ده‌ره‌که‌ی بوون.
مه‌زهه‌بی وه‌هابی جۆرێـکی توندئامێزی ئیسلامی سووننه‌یه ئه‌وه‌ی له شانشینی سعودی په‌یڕه‌وی ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها میدیای ئێرانی ده‌شڵێت میلیشـیاکانی ئه‌م گرووپه گومانی کوشـتنی کاربه‌ده‌ستێـکی دادی ئێرانیـیان له شـاری سنه‌ی خۆرئاوای وڵات لێـده‌کرا و هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی دزیکردن به زه‌بری چه‌ک بۆ دابینکردنی پاره بۆ کاره تیرۆریـیه‌کانیان له ناوچه سووننه‌کانی خۆرئاوای ئێران‌دا.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ڕاپـۆرته‌که‌ی میدیای ئێرانی نه‌یگوتووه که ئایا که‌ی ئه‌م میلیشـیایانه کوژراون.
هه‌رێمی خۆرئاوای ئێران ژماره‌یه‌کی زۆر له کورده‌کان له خۆده‌گرێت و له‌وانه‌گرووپه‌کانی سه‌رهه‌ڵـداون ئه‌وانه‌ی بۆ چه‌ندان ساڵه له شه‌ڕی خوێناویدان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایشی ئێرانی.