دوو به‌رپرسی به‌شی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان به جیدی داوا له کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌که‌ن که ئه‌و وڵاته ده‌بێت مل که‌چی بریاره‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به پاراستتنی مافه‌کانی مه‌ده‌نی و سیاسی بێت. ئه‌وان و گه‌لێک ڕێکخراوی مرۆڤ دۆستی دیکه‌ش داوا ده‌که‌ن که بڕیاری له سێداره دانی، سامان نه‌سیم، کوڕه گه‌نجێکی خه‌ڵکی مه‌ریوان، ڕابگرێت.
به‌ڕێز سامان له ساڵی 2011ی زاینی دا گیرا و وه‌ک خۆی باسی ده‌کات له ژێر ئه‌شکه‌نجه دانی به هێندێک تاوان داهێنا ک ئه‌نجامی نه‌داوه. ناوبراو له مانگی ئاپریلی 2013 دا بڕیاری له سێداره دانی درا.
له ئه‌م وتووێژه دا کاک شێرکۆ جیهانی ڕووناکبیر و چالاکێکی کورد له پێشدا ڕه‌خنه له ڕێکخراوێكی سیاسی ده‌گرێت که ڕێگا ده‌دات که‌سێکی ژێر 18 ساڵی بێته نێو ڕێزی ڕێکخراوه‌که و وه‌ک ئه‌ندام وه‌رده‌گرێت. له لایه‌کی دیکه‌وه، ئاماژه به دووڕوویی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ده‌کات که قسه و کرده‌وه‌کانیان یه‌ک ناگرنه‌وه.