کۆماری ئیسلامی شه‌ش کوردی به‌ندکراوی ڕۆژی چوارشه‌مه 13ی ڕه‌شه‌مه به‌رامبه‌ر به 4ی مانگی مارس له سێداره دا سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی ڕێکخراوی لێ‌خۆش بوونی نێونه‌ته‌وه‌یی به جیدی داوای له ده‌سه‌ڵاتداران کرد که له سێداره دانی ئه‌و کوردانه ڕابگرن.
هه‌ر له ئه‌م پێوه‌ندی یه‌دا، به پێی ئاژانسی هه‌واڵنێری کوردپا ته‌نانه‌ت ته‌رمی ئه‌و کوردانه به بنه‌ماڵه‌کانیان نه‌دراونه‌وه.
له ئه‌م وتووێژه‌دا کاک شێرکۆ جیهانی ڕووناکبیر و چالاکی سیاسی ده‌ڵێت هۆی ئه‌م کاره‌ی کۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌یه که له ڕووداوی دوای له سێداره دان ده‌ترسێت و له هه‌مان کات دا ده‌یه‌وێت شه‌ڕی ڕه‌وانی له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کانی که‌سانی له سێداره دراو بکات.