دوای خۆپێشاندانه‌کانی ناڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕێن به مه‌رگی فه‌ریناز خوسره‌وانی شه‌پۆلێک له پشتیوانی ده‌ربڕێن له خه‌ڵکی مه‌هاباد و شه‌مه‌زار کردنی تاوانبارانی کاره‌ساته‌که هه‌م له نێو شاره‌کانی پارچه‌کانی جۆربه‌جۆری کوردستان و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستی پێکردوه و درێژه‌یان هه‌یه.
له ئه‌م پێوه‌ندی یه‌دا، چالاکان و داکۆکیکارانی هه‌نده‌ران له نۆڕوێژ ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه له پێش پاڕلمانی وڵات له ئۆسڵۆی پێته‌خت کۆبوونه‌وه هه‌تا وێڕای پشتگیری کردن بۆ ئازادکردنی به‌ندکراوان جارێکی دیکه کرده‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیان ده‌رحه‌ق به خه‌ڵکی کوردستان مه‌حکوم بکه‌ن.
کاک که‌ریم ئه‌لاوه‌یسی تێکۆشه‌رێکی مافه‌کانی مرۆڤ و خه‌باتکاری سیاسی که خۆی له پێکهێنه‌رانی ئه‌م خۆپێشاندانه بوه ده‌ڵێت، گرنگی ئه‌م خۆپێشاندانه‌ی ئه‌م جاره به تایبه‌تی له ئه‌و ڕاستی یه دایه که نوێنه‌ری ڕێکخراوی وه‌ک لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی تێیدا به‌شدار بوو.