Accessibility links

کەسە نزیکەکانی ئیقبال مورادی ئێران تۆمەتبار دەکەن بە تیرۆرکردنی


دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو بەرواری ١٧\٧\٢٠١٨ چالاکوانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئیقبال مورادی لە چەمی پێنجوێن جەستەی کوژراوی دۆزرایەوە کە چەند فیشەکێکی بەرکەوتبوو، کەسە نزیکەکانی مورادی پەنجەی تۆمەت بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران درێژ ئەکەن و بە تیرۆرکردنێکی سیاسی ئەیدەن لە قەڵەم.

خونچە غەفوور، چالاکوانی بواری ژنان و کەسی نزیکی بنەماڵەی مورادی لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا وتی کە ئەمە پەیامێکی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ ئازادیخوازانی باشووری کوردستان تاکو بێدەنگ ببن.

هەروەها وتیشی کە مورادی هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نەبووە و ئەوان گومانی ١٠٠% یان هەیە کە ئەمە کاری کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

بۆ بەدواداچوونی ڕووداوەکە، دەنگی ئەمەریکا پەیوەندی کرد بە نەقیب سەرکەوت، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی، بەڵام هیچ زانیارییەکی نەدا بە حوکمی ئەوەی کەیسەکە سیاسییە تەنها ئاسایش لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە ئەکات.

دەنگی ئەمەریکا چەند جارێک هەوڵیدا پەیوەندی بە ئاسایشی سلێمانییەوە بکات بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر ڕووداوەکە، بەڵام هەوڵەکان سەرکەوتوو نەبوون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:12 0:00

XS
SM
MD
LG