Accessibility links

پارێزەر ساڵح نیکبەخت: لە سێدارەدانی زانیار و لوقمان مورادی "فاجعەیە"


دەسەڵاتدارانی ئێران ڕۆژی شەممەی ڕێکەوتی 8 ی مانگی نۆی ساڵی 2018 ، سێ بەندکراوی سیاسی کوردیان لەسێدارە دا بە تۆمەتی جیاواز.

ڕامین حسێن پەناهی و زانیار مورادی و لوقمان مورادی بەرەبەیانی شەممە لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەجی ڕۆژئاوای تاران لە سێدارەدران.

ساڵح نیکبەخت پارێزەری زانیار و لوقمان لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ جانی دیلان لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، لە سێدارەدانی ئەم دوو گەنجە بە "فاجیعە" کارەساتی دڵتەزێن ناودێردەکات و جەخت دەکاتەوە لەوەی تۆمەتەکان هەڵبەستراون و هیچ بەڵگەیەک نیـیە بیسەلمێنێت زانیار و لوقمان تاوانیان کردبێت.

پارێزەر نیکبەخت دەڵێت لوقمان و زانیار مورادی دەستیان نەبووە لە کوشتنی کوڕی ئیمام جومعەی مەریوان و نە لە کوشتنی هیچ کەسێکی دیکە و هەروەها هیچ کامێکیان چالاکوانێکی سیاسی ئەوتۆ نەبوون کە لە ناوچەکەدا گرنگ بن.

دەشڵێت چەندان بەڵگەی خستووەتە بەردەم دادگا کە بێ تاوانی لوقمان و زانیار دەسەلمێنن، بەڵام هیچ کامێکیان بە هێند وەرنەگیراون. ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات لە ئێراندا هیچ بەهایەک بۆ کاری پارێزەری نەماوە.

درێژەی وتووێژەکە لەم فایلە دەنگیـیەی خوارەوەیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:18:14 0:00

پارێزەر ساڵح نیکبەخت لە ڕێگەی تلگرامەکەیەوە وردەکاری زیاتری لەم بارەیەوە خستووەتە ڕوو.

XS
SM
MD
LG