Accessibility links

مەترسی ئێران مەترسییەکان لەسەر نرخی نەوت دەگەڕێنێتەوە


وەبەرهێنەرانی نەوت جارێکی دیکە ناچار بوونەوە سەرنج بدەنە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەمەریکا لەم هەفتەیەدا ژێرئاوگەڕێکی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد کە لە توانایدا هەیە موشەکی ئاڕاستەکراو هەڵبداتە ناوچەکە و هەروەها هۆشداریدا لەسەر ئەوەی ئێران پلان دادەنێت بۆ ئەنجامدانی " هێرشی گەورە " دژی ئیسڕائیل. سەرەڕای ئەوەی لە ئێستادا خواستێکی زۆری لەسەر نیە، نرخی نەوت جارێکی دیکە مەترسی لەسەرە.

نرخی نەوت پێوەرێکی ناتەواوی گرژییە جیۆسیاسییەکانە: ئیسڕائیل یەدەگی کەمی نەوتی هەیە، دەبێت ئێران کارێکی زۆر وروژێنەر بکات بۆ ئەوەی بتوانێت تەنگەی هورموز دابخات، کە خاڵی سەرەکی بازرگانی نەوتی جیهانە. بەڵام تاران و هاوپەیمانەکانی دەتوانن هێرش بکەنە سەر ئەو تانکەری نەوتانەی کە بە دەریای سووردا تێدەپەڕن یاخود فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک بەکاربهێنن بۆ بە ئامانجکردنی هێڵەکانی بۆرییە نەوتەکان و ژێرخانی هەستیاری وزە لە کەنداودا.

دە مانگ لە جەنگی غەززە و هێرشەکانی ئیسڕائیل و ئێران و بریکارەکانی بۆ سەر یەکتر، بازرگانانی لە ئەگەری گۆڕانی لە ناکاوی نرخەکان بێ هەست کردووە. ئەوەش ڕوونی دەکاتەوە کە بۆچی دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییەی سەرکردەی سیاسی حەماس لە تاران، گوێیان نەداوەتە ئەگەری پەرەسەندنی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. کاتێک ئێران و بریکارەکانی لە مانگی چواردا سەدان مووشەکیان ئاڕاستەی ئیسڕائیل کرد، دوابەدوای کوژرانی بەرپرسە باڵاکانی لە سوریا، پێشوەخت ئاگادارییاندا و ئاماژەیان بەوەدا کە ئێران ئارەزووی جەنگێکی بەرفراوان ناکات. وەبەرهێنەران باوەڕییان وایە ئێران دەیەوێت خۆی بە دووربگرێت لە پەرەسەندنی گرژییەکان کە دەکرێت مەترسی بخاتە سەر فرۆشتنی نەوتەکەی خۆشی. بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدنیش بەپەرۆشەوەیە بۆ سنووردارکردنی نرخەکانی نەوت پێش هەڵبژاردنەکانی مانگی یانزەی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.

لاوازبوونی ئاماژە ئابوورییەکانی بەکارهێنەرانی سەرەکی نەوت لە جیهاندا، وەکو چین و ئەمەریکا، هۆکارێکی دیکەیە بۆ ئەوەی چاوەڕوانی دابەزینی نرخەکان بکەین، هۆکارێکی دیکە زیادبوونی ترسی بازاڕە داراییەکانە سەبارەت بە ئەگەری سستبوونی ئابووری ئەمەریکا، هەفتەی ڕابردوو نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە خوار 80 دۆلارەوە بوو، چونکە وەبەرهێنەران پێگەی خۆیان لە وەرگیراوەکانی نەوتدا کەمکردەوە بە یەکسانی لەگەڵ بازاڕەکانی پشک و بۆنددا. دەزگای نێودەوڵەتی وزە ڕۆژی سێشەممە خەمڵاندنی ساڵی 2025 ی سەبارەت بە زیادبوونی خواستەکان لەسەر نەوتی جیهانی کەمکردەوە.

ئەمەریکا ئامادەکاری کردووە بۆ ئەگەری هێرشی گەورەی ئێران و هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەم هەفتەیەدا، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی جۆن کێربی وتی ئەمەریکا پێگەی هێزەکەی لە ناوچەکەدا پتەو کردووە و هەمان نیگەرانی ئیسڕائیلی هەیە لەسەر ئەگەری ئەو هێرشانەی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانییان لێدەکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی ئێران و حەماس و حزبوڵای لوبنان ئیسڕائیلییان تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی کوشتنی سەرکردەیەکی باڵای حەماس لە مانگی حەوتدا لە تاران.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG