ڕێبه‌رانی جیهانی به مه‌به‌ستی تاووتوێکردنی به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران له ڕۆژی هه‌ینیدا له تورکیا کۆده‌بنه‌وه.
ئێران له رۆژانی دواییه‌دا خواستی خۆی دیاری نه‌کردووه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ی به‌نیازه له کۆبوونه‌وه‌که باسی بکات. ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵا ده‌ڵێن ئێران به‌نیاز نیـیه با‌س له دۆسێی ناو‌کی بکات و ژماره‌یه‌کی تریان گوتویانه ئێران ده‌یه‌وێت به ته‌نها گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاڵوگورکردنی سوته‌مه‌نی ناو‌کی بۆ وه‌گه‌ڕخستنی ریاکته‌ره‌کانی بکات. له کۆبوونه‌وه‌کانی ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌دا که پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان و ئه‌ڵمانیا واته کۆمه‌ڵه‌ی 5+1 ده‌گرێته‌وه ، ئومێد ده‌کرێت کۆمه‌ڵه‌که با‌س له نیگه‌رانیه‌کانیان سه‌باره‌ت به هه‌وڵی ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ناو‌کی بکرێت که ئێران نکوڵی لێده‌کات.