کۆسار فه‌تاحی : ئێران بۆ به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ڕێگه‌یه‌کی بڕیوه و لێی ناگه‌ڕێته‌وه
وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌و بڕوایه‌دایه وه‌ک به میدیای ئه‌مه‌ریکایی گوتووه هه‌روادێ و شیانی لێدانی دامه‌زراوه ناوکیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه زۆر ده‌بن. لیۆن په‌نێتا ده‌ڵێت ده‌شێت تا مانگی چوار ته‌لئه‌ڤیڤ ئه‌و کاره بکات.
کۆسار فه‌تاحی، پسپۆڕی کاروباری سیاسی بنکه له نه‌رویژ ده‌ڵێت ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه زه‌مینه خۆشکردنه بۆ شه‌ڕێکی ده‌روونی دژ به ئێران.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ ده‌خیلی شه‌ممۆ ، به‌ڕێز فه‌تاحی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات که پێی وایه ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان له ناوچه‌که‌دا به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن شه‌ڕێک له خاوه‌رمیانه‌دا ڕووبدات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:10 خوله‌که.