له ده‌مێکدا شه‌ڕی قسان له نێوان عه‌ڕه‌بستانی سعودی سه‌باره‌ت به شه‌ڕی نێوخۆ له سوریا و توند‌و تیژی تایفه‌یی له یه‌مه‌نێ گرمتر ده‌بێت، نیشانه‌ی وا هه‌ن که ته‌نانه‌ت ئێرانێکانی عیلمانیش تێکه‌ڵ به گرووپی دژی سعودی ده‌بن. تووڕه‌یی یان به ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی سه‌ر تۆڕه‌کانی ڕاگه‌یاندنی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به دوو کوڕی ئئێرانی له ده‌مێکدا بۆ زیاره‌تی مه‌که چووبوون ته‌شه‌نای سه‌ندووه که پاسه‌وانه‌کانی ئاسایشی سعودی له فڕۆکه‌خانه‌ی جه‌ده بێ ڕێزیان پێکردوون. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، جه‌می دیتمر ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که بۆ په‌یامنێران دوا، ئێرانێکان ده‌ستیان به مه‌حکوم کردنی سعودی یه‌کان کرد. له ده‌مێکدا تووڕه‌یی سه‌رانسه‌ری په‌ره دهئهستێنێت، ئێران بۆ ناڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین په‌ڕوازه‌کانی حاجیانی بۆ عه‌ڕه‌بستان ڕاگرت. به پێی وته‌کانی وه‌زیری کولتوری ئێران، عه‌لی جه‌نه‌تی،" بێ ڕێزی به حورمه‌تی خه‌ڵک کراوه."
ئه‌و بێ ڕێزی یه‌ی مانگی مارس له 6ی مانگی ئا‌پریل به ئاشکرا له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئیرانه‌وه پشت ڕاست کرا. جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران حه‌سه‌ن قه‌شقاوی کوتی دوو کوڕه گه‌نجه‌که که "خه‌ریکی گه‌ڕانه‌وه له حه‌جی عومره" بوون گێران و پاسه‌وانان به زۆری ئه‌وانیان پشکنین. وه‌زیره‌که ئێدعای کرد ئه‌و بێ ڕێزی یه " وه‌ک ده‌سترێژی کردنه سه‌ر نامووس بوو."
هه‌ڵمه‌تی تۆڕه‌کانی راگه‌یاندنی ئێران که عه‌ڕه‌بستان مه‌حکوم ده‌که‌ن پله‌یه‌کی نه‌یارانه‌ی هه‌یه و وێ ده‌چێت له نێو عیلمانی یه‌کانی ئێران و گرووپه‌کانی ئاینیش ده‌نگ ده‌داته‌وه. ئه‌و مه‌سه‌له‌یه گرژی یه‌کانی نێوان دوو وڵاتی نه‌یاری هه‌ریمی گه‌رمتر ده‌کات، که له کێشه‌ی یه‌مه‌ن دا پشتیوانی له لایه‌نه‌کانی دژ به یه‌ک ده‌که‌ن و له شه‌ڕی نیوخۆیی سوریاش دا هه‌ر به ئه‌م شێوه‌یه.
رۆژنامه‌کانی ئێران سه‌رنجێکی زۆریان داوه‌ته ڕه‌فتاری توند به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌نجانه، وت‌ووێژیان له گه‌ڵ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی گه‌نجان پێک هێناوه و وته‌ی بابی یه‌کێک له ئه‌و گه‌نجانه دێنێته‌وه که ده‌ڵیت، "تاوانه‌که ته‌نیا له دژی که‌سێک یان بنه‌ماڵه‌یه‌ک نه‌بوو، تاوانی حکومه‌تێک له دژی حکومه‌تێكی دیکه بوو."
پهڕهئهستاندنی هه‌ڕ و گیف
له گه‌ل چوونه سه‌ری تووڕه‌یی سه‌رانسه‌ری، 70 قانووندانه‌ری ئێرانی زوویه‌کی ئه‌م مانگه داوایان کرد که حکومه‌ت په‌ڕوازه‌کانی حاجیان له تاران را بوه‌ستێنێت هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ده‌سته‌به‌ری سڵامه‌تی زیاره‌تچیانی حه‌ج ده‌کرێت. ئه‌گه‌رچی عه‌ڕه‌بستان ده‌ڵێت پاسه‌وانانی ڕووداوه‌که‌ی گرتوه، ئێرانێ یه‌کان خۆپێشاندانێکی توندیان له ده‌ره‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی عه‌ڕه‌بستانی سعودی له تاران پێک هێنا. به پێی ڕۆژنامه‌کانی خۆجێی، له نێو خۆپێشانده‌ران ڕێکخراوه‌کانی خویندکاری به‌سیجی که پشتیوانی حکومه‌تیان هه‌یه له گه‌ڵ ئێرانێکانی مه‌ده‌نیش تێیدا به‌شدار بوون.
ئه‌و خوێندکارانه ئاڵای زه‌ردی جووڵانه‌وه‌ی توندڕه‌وی شیعه‌ی لوبنان، حیزب ئه‌ڵا، یان ڕاده‌وه‌شاند و هێرشه‌کانی به پێشه‌نگی سعودی یان بۆ سه‌ر سه‌رهه‌ڵداوانی هوتی له یه‌مه‌ن مه‌حکوم کرد.
مه‌لاکانی شیعه‌ی ئێران، که له ڕابردوودا ئیدعیان کردوه ئه‌و ئێرانیانه‌ی به تایبه‌تی بۆ حه‌ج چوونه عه‌ڕه‌بستان بێ ڕێزیان پێکردوون، به خێرا له ئه‌و ڕووداوه‌ی به سه‌ر گه‌نجان هاتوه که‌ڵکیان وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی توڕه‌یی خه‌ڵکی پێ زیاتر بکه‌ن. له لێدوانێک دا، ناسر مکارم شیرازی کوتی دوو دڵ بووه له ئه‌وه‌ی ئامۆژگاری ئیرانێکان بکات که نه‌چنه حه‌جێ، به‌ڵام پرسیاری کرد، "ئایا بۆ ئه‌وه ده‌بێت به هه‌موو قیمه‌تێک درێژه به چوون بۆ حه‌ج بده‌ین؟" کوتیشی، "ئه‌وان له مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر و له فڕۆکه خانه‌کان دا بێ ڕێزیان به ئێمه کرد. ئێمه نابێت ئاوا بێ ڕێزیمان پێ بکرێت."
توێژێنه‌ران ده‌ڵێن ڕووداوه‌که نه‌خشێکی زیاتر ده‌گێڕێت چونکه شه‌ری قسه‌ی هه‌ر دووک وڵاتی نه‌یاری هه‌ریمی هه‌روا زیاد ده‌کات. کاربه‌ده‌ستان له تاران و ریاز تاوان ده‌خه‌نه سه‌ر یه‌ک که له هه‌وڵی دروستکردنی ئیمپڕاتوری و زیاد کردنی نائارامی هه‌ریمی له نێوان سونی و شیعه‌کانن. ئه‌و شێوه ئاخاوتنه‌ش له ئه‌و کاته‌وه زیادی کردوه که عه‌ڕه‌بستان، به پشتیوانی دراوسێکانی سونی له که‌نداو، مانگی ڕابردوو له یه‌مه‌ن خۆتێوهگلاندنێکی له‌شکری ده‌ست پێ‌کرد، له ده‌مێکدا سه‌رهه‌ڵداوانی خاوه‌ن پشتیوانی ئێران، ئه‌ندامانی شیعه، هه‌ڕه‌شه‌یان کرد به‌نده‌ری عه‌ده‌ن بگرن.
تاران ئیدعا ده‌کات نه‌خشێکی گه‌وره‌ی له یه‌مه‌ن دا نیه، و تاوان ده‌خاته سه‌ر ڕیاز که پشتیوانی ئێران بۆ هوتی یه‌کان گه‌وره ده‌کاته‌وه. به‌ڵام حه‌وتووی ڕابردوو، کاربه‌ده‌ستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ژێڕال فهیرشتهین به قانووندانهرانی کوت، "ئێران پشتیوانی دارایی، چه‌کان، مه‌شق پێکردن و زانیاری نه‌هێنی بۆ هوتی یه‌کان دابین ده‌کات. ئێمه پێمان وایه که ئیران ده‌رفه‌تێک ده‌بێنێت به بوونی هوتی یه‌کان کارتێکردنی له یه‌مه‌ن دا زیاد بکات و هه‌ڕه‌شه له به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ڕه‌بستان و که‌نداوی عه‌ڕه‌ب ده‌کات."
هه‌ڵبه‌ت ڕوانگه‌ی سعودی یه‌کانیش هه‌ر به ئه‌م شێوه‌یه.
به‌ڵام ئێرانێکان ده‌لێن به کرده‌وه وا نیه. عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای ئێران تێکه‌ڵ به شه‌ری قسان بوه، و ده‌ڵێت له وه‌تا نه‌مانی شا عه‌بدوڵا گرژی یه‌کان په‌ره ده‌گرن. حه‌وتووی ڕابردوو له تۆڕی تویتر کوتی، "سه‌ره‌ڕای دهمهتهقهکان، سعودی یه‌کان له سه‌ره‌خۆیی یان نیشان ده‌دا، به‌ڵام ئێستا گه‌نجانی که‌م ئه‌زموون هاتوونه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و وه‌حشیگه‌ری یان له جێگای له سه‌ره‌خۆیی داناوه."
مه‌ترسی به‌ره‌نگاری یه‌کتربوون
هێندێک توێژێنه‌ر ده‌ڵێن خۆتێگلاندنی سعودی له یه‌مه‌نێ مه‌ترسی پێکدادانی ڕاسته‌وخۆی له نێوان سعودی و ئێرانێکانی زیاتر کردووه. نه‌یاری ئه‌وان هه‌تا ئێستا له ڕێگای ده‌ست کێسهکانیانهوه ئه‌نجام دراوه.
ئالێکس وهتهنکای توێژێنه‌ر له لێکدانه‌وه‌یه‌کی بۆ سی ئێن ئێن دا مه‌ترسێ ئه‌وه باس ده‌کات که " تێکه‌ڵاوی له‌شکری سعودی له یه‌مه‌ن له وه‌تا دره‌نگانی مانگی مارس ته‌نیا پله‌ی مه‌ترسی له پێشدا نهدێتراو زیاتر ده‌کات. به پێچه‌وانه‌ی له سوریا و عێڕاق، له شکری سعودی ئێستا ڕاسته‌وخۆ شه‌ڕ له گه‌ڵ سه‌رهه‌لداوانی خاوه‌ن پشتیوانی ئێران له یه‌مه‌نێ ده‌کات."
هێندێک ئێرانی لایه‌نگری شهر داوایان له موسوڵمانی شیعه له خۆرهه‌ڵاتی سعودی کرد له دژی پاشایه‌تی سعودی ڕاپه‌ڕن. و یه‌ک شه‌مه، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی زه‌وینی ئێران، ئه‌حمه‌د ڕه‌زا بوردێستان،هه‌ڕه‌شه ده‌کات شه‌ڕ له‌یه‌مه‌ن عه‌ڕه‌بستانیش ده‌گرێته‌وه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته تێکه‌ڵاوی له‌شکری ڕابگرێت.
به‌ڵام سێ شه‌مه، عه‌ڕه‌بستانی سعودی کوتی خه‌ریکه هێرشه‌کانی ئاسمانی له یه‌مه‌نێ ڕادگرێت، و کێشه‌که ده‌چێته قۆناخێکی نوێ، وتێشک ده‌خرێته سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی و یارمه‌تی کردن به مه‌ده‌نێکان.