Accessibility links

سەرۆکی ئاسایشی ئێران دەڵێت "مقاوەمەیەکی نوێ " لە سوریاوە دژی ئیسڕائیل سەرهەڵدەدات


سەرۆکی ئاسایشی نیشتیمانی باڵای ئێران عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان
سەرۆکی ئاسایشی نیشتیمانی باڵای ئێران عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان

سەرۆکی ئاسایشی ئێران عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان وتی دوای ڕووخانی سەرۆک بەشار ئەسەد گروپێکی نوێ لە سوریاوە سەرهەڵدەدات بۆ شەڕکردن دژی ئیسڕائیل.

دەزگای هەواڵی ئیرنای ئێران بڵاویکردەوە ئەحمەدییانی سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی باڵای ئێران دەڵێت " لەگەڵ داگیرکردنی ناوچەکانی سوریا لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە، مقاوەمەیەکی نوێ لە دایک بووە و لە ساڵانی داهاتوودا خۆی دەردەخات."

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەڕدا، ئەحمەدییان سوور بوو لەسەر ئەوەی بەرەی مقاوەمەی دژ بە ئیسڕائیل " لاواز نەبووە " دوای ڕووخانی ئەسەد، کە هاوپەیمانی تاران بوو.

ئەسەد لە سوریا هەڵات دوای ئەوەی هێزەکانی یاخیبووان بە سەرکردایەتی گروپی ئیسلامی هەیئەت تەحریر ئەلشام کۆنتڕۆڵی دیمەشقییان کرد.

لە دوای ڕووخانی ئەسەدەوە، ئیسڕائیل سەدان هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر دامەزراوە سەربازییەکانی سوریا و دەڵێت مەبەست لە هێرشەکانی ئەوەیە کە ڕێگە نەدات ئەو چەکانە بکەونە ژێر دەستی دوژمنکارانەوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG