Accessibility links

حکومه‌تی ئیران ده‌ڵێت هیچ پلانێکیان نیه‌ که‌ سندوقە ڕه‌شه‌کانی فرۆکه‌ ئۆکرانیاکە بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بنێرن


ته‌رمه‌کانی 11 ئوکراینی که‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بردرایه‌ خوارێ دوای ئه‌وه‌ی له‌ فڕۆکه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی تاران فڕی، یه‌کشه‌مه‌ گه‌یشتنه‌وه‌ کیه‌ڤ له‌ ده‌مێکدا پرسیاری نوێ سه‌باره‌ت به‌ هاوکاری کاربه‌ده‌ستانی ئێران له‌ لێکۆڵینه‌وه‌دا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و کاره‌ساته‌ هاتۆته‌ گۆڕێ.

سه‌رۆک ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سه‌رۆک وه‌زیری ئۆلێکسی هۆنچاڕووک، و کاربه‌ده‌ستانی دیکه‌ی باڵای یوکڕاینه‌ له‌ بۆنه‌یه‌ک دا به‌شداریان کرد دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌کان له‌ ده‌مێکدا ئاڵایان له‌ ده‌وری پێچرابوون گه‌یشتنه‌ پێته‌ختی وڵات که‌ نۆ که‌سیان ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی فڕۆکه‌ی هێلی نێونه‌ته‌وه‌یی یوکڕاینه‌ و دوو مسافری دیکه‌ بوون ئه‌وانه‌ی له‌ گه‌ڵ 165 مسافری تر له‌ 8ی مانگی یه‌کی ساڵی زاینی گیانیان له‌ ده‌ستدا.

بۆنه‌ی ڕێزگرتن له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی کیه‌ف، یوکڕاینه‌
بۆنه‌ی ڕێزگرتن له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی کیه‌ف، یوکڕاینه‌

کاربه‌ده‌ستانی ئێران گوتوویانه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی گرژییه‌کان له‌ ئه‌و په‌ڕی هوشیاری دابوون که‌ مووشه‌کی ئێران به‌ هه‌ڵه‌ فرۆکه‌که‌ی یوكڕاینه‌ی کرده‌ ئامانج و به‌ریدایه‌ خواره‌وه‌.

کاربه‌ده‌ستانی یوکڕاینه‌ و چوار ولاتی دیکه‌ که‌ ولاتیانی ئه‌وان له‌ کاره‌ساته‌که‌دا گیانیان له‌ ده‌ستدا داوای لێکۆڵێنه‌وه‌یه‌کی "هه‌مه‌ لایه‌نه‌، سه‌ربه‌خۆ و ڕوون"، ده‌که‌ن.

ئێستا، ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ی ئێران که‌ به‌رپرسی لێکۆلێنه‌وه‌که‌یه‌ وێده‌چێت له‌ به‌ڵێنی خۆی بۆ دابین کردنی قوتووه‌ ڕه‌شه‌کان، که‌ زانیاری سه‌رباره‌ت به‌ فڕێنه‌که‌ی تێدایه‌، پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه.‌

حه‌سه‌ن ڕه‌زایی فه‌ڕ، به‌رپرسی تیمی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ڕووداوه‌که‌ی به‌شی فرۆکه‌وانی مه‌ده‌نی ئێران، وه‌ک ئاژانسی حکومه‌تی ئیرنا بڵاوی کردۆته‌وه‌ ده‌ڵیت "تۆماره‌کانی په‌ڕوازه‌که‌ی بوئینگی یوکڕاینه‌ له‌ ده‌ست ئێران دان و ئێمه‌ هیچ بڕیارمان نه‌داوه‌ که‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان بنێرین، وه‌ک ئاژانسی ئاسۆشیته‌تێدپرێس ڕاپۆرتی کرد.

هه‌ر وه‌ها گوتوویه‌تی که‌ کاریان له‌ سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی زانیاری قوتووه‌کان له‌ ئارادابووه‌، "به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئێمه‌ هیچ بریاریکمان نه‌داوه‌" که‌ ئه‌و قووتوه‌ ڕه‌شانه‌ بۆ ده‌ره‌وی وڵات بنێرێن.

لێدوانی هاوبه‌ش

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان، بریتانیا، کانادا، سوید، و یوکڕاینه‌ لیدوانێکی هاوبه‌شیان ده‌رکرد، دوای ئه‌وه‌ی 17ی مانگی یه‌کی زاینی له‌ له‌نده‌ن کۆبوونه‌وه‌ که‌ گوشار بخه‌نه‌ سه‌ر ئێران به‌ ته‌واوی خۆ به‌رپرسیار بزانێت.

زۆربه‌ی کوژراوه‌کانی سه‌ر فڕۆکه‌که‌ ئێرانی یان خه‌ڵکی ئێران بوون و له‌ وڵاتی تر ده‌ژیان، و گه‌لێک له‌ ئه‌وان خوێندکاران یان بنه‌ماڵه‌کانیان بوون که‌ دوای سه‌ردانی خزمه‌کانیان له‌ ئێران ڕا ده‌گه‌ڕانه‌وه‌.

ڕێزگرتن له‌ قوربانێکانی فڕۆکه‌، زانکۆی ئه‌میرکه‌بیر، تاران، شه‌مه‌ 11ی مانگی 1ی زاینی
ڕێزگرتن له‌ قوربانێکانی فڕۆکه‌، زانکۆی ئه‌میرکه‌بیر، تاران، شه‌مه‌ 11ی مانگی 1ی زاینی

له‌ هه‌مان کاتدا، خه‌ڵک یوکڕاینه‌ له‌ فرۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆریسپیل له‌ ده‌ره‌وه‌ی کیه‌ف کۆبوونه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ بۆنه‌یه‌کی 19ی مانگی یه‌کی زاینی دا به‌شدار بن و ڕێز له‌ ئه‌و ته‌رمانه‌ بگرن که‌ بۆ وڵاتیان هێنانه‌وه‌.

دوای ئه‌و ڕووداوه‌ هه‌زاران له‌ خه‌ڵکی ئێران ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامان بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ کرداره‌کانی حکومه‌ت ده‌رببڕن، و خه‌ڵک داوای سزادانی ئه‌و که‌سانه‌یان کرد که‌ له‌ ئه‌و ڕووداوه‌دا به‌رپرسیارن.

خۆپێشاندانی خه‌ڵکی ئێران
خۆپێشاندانی خه‌ڵکی ئێران

ڕێبه‌ری ئاینی ئێران عه‌لی خامنه‌یی داوای یه‌کگرتوویی نیشتمانی کرد و له‌ ماوه‌ی خوتبه‌کانی نوێژی هه‌ینی پشتیوانی له‌ هێزه‌کانی چه‌کداری وڵاته‌که‌ی کرد.

ئه‌و تاوانی خسته‌ سه‌ر دوژمنانی ئێران که‌ رووداوی فڕۆکه‌یان که‌ڵک وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی، هێزه‌کانی چه‌کدار، و سوپای پاسداران بخه‌نه‌ ژێر پرسیار.

XS
SM
MD
LG