ئه‌مڕۆ هه‌ینی و له سـاڵیادی داگیرکردنی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له تاران له سـاڵی 1979 ، ئێرانیـیان له چه‌ندان ڕێـپـێواندا دروشمی دژی ئه‌مه‌ریکایان گوته‌وه.
ژماره‌یه‌ک له خۆپـیشـانده‌ران له تاران و له شوێنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکای ئه‌و سه‌رده‌مه گردبوونه‌وه که ئێسـتا به لانه‌ی سیخوڕان ناوی ده‌به‌ن.
ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک له خۆپـیشـانده‌ران بۆنه‌که‌یان به هه‌ل زانی بۆ نیشـاندانی هاوسۆزی خۆیان بۆ شۆڕشه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌ب ئه‌وانه‌ی باکوری ئه‌فریکا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتۆته‌وه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له خۆپـیشـانده‌رانیش پـشـتیوانی خۆیان بۆ بزوتنه‌وه‌ی داگیرکردنی واڵ سـتریتی ئه‌مه‌ریکا ده‌ربڕی.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له 4 ی مانگی یازده‌ی سـاڵی 1979 خوێندکارانی ئێرانی په‌لاماری کۆمه‌ڵه باڵه‌خانه‌کانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکایان له تاران دا و بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ماوه‌ی زیاتر له سـاڵێـک 52 ئه‌مه‌ریکیـیان به بارمته گرت. ئه‌م ڕووداوه وای له واشنتن کرد په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماسیـیه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ تاران‌دا بـبڕێت.
له‌و ده‌مه‌وه هه‌تا ئێسـتا چه‌ندان ڕه‌فتار و هه‌ڵوێستی ئێران له‌سه‌ر ئاستی جیهانی به گشـتی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌تی بوونه مایه‌ی گرژی له نێوان واشنتن و تاران‌دا.
دواترینیان ئه‌وه بوو که ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند که‌وا پـیلانێـکی ئێرانی پوچه‌ڵکردۆته‌وه بۆ تیرۆرکردنی باڵیۆزی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه له واشنتنی پایته‌خت. ئێران نکۆڵی له پـیلانه‌که ده‌کات و ده‌یه‌وێت له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مه‌ریکا داوای لێبوردنی لێبکات.