وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا،جان کێری، و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیران، جه‌واد زه‌ریف، بڕیاره ڕۆژی شه‌مه له وڵاتی ئاڵمان کۆبووده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر پڕۆگرامی ناو‌کی ئێران وتووێژ بکه‌ن.
سه‌لاح بایزیدی نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت، وتووێژه‌کانی ناو‌کی ئێران ئاسۆیه‌کی ڕوونی نیه له به‌ر ئه‌وه‌ی به پێی ڕاوه‌رگرتنی به‌شێکی زۆری ئه‌مه‌ریکی یه‌کان گومانیان هه‌یه که ئه‌م وتووێژانه سه‌رکه‌وتووبێت. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت له به‌ر ئه‌وه‌ی ئیران له ئاکامی گه‌مارۆ گوشاری بۆ هاتوه ڕووبه‌ڕووی ئه‌وه ده‌بێت ئایا خۆ به ده‌سته‌وه بدات یان ئه‌وه‌ی تووشی گه‌مارۆی زۆرتر و قه‌یرانی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بێت.