دادپرسی تاران هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و 5 سه‌د هه‌زار دۆلاره‌دا بگیرێت که بۆ ئازاد کردنی شاخه‌وانی ئه‌مه‌ریکای سارا شۆرد به که‌فاله‌ت دانرابوو، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دادگا تاکو به‌رگری له خۆی بکات.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنای نیمچه ڕه‌سمی ئێران له زاری عه‌باس جه‌عفه‌ری ده‌وله‌ت ئابادییه‌وه د‌ڵێت شۆرد ڕازی بووبوو بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران بۆ به‌رگری کردنی له‌و تاوانی جاسوسییه‌ی خراوه‌ته پاڵی.
ده‌زگاری ڕاگه‌یاندی حکومه‌تی ئێران ڕایگه‌یاندووه شۆرد و دوو هاوڕێی شهین باوه‌ر و جاش فاتال له دادگای مانگی داهاتوو دان به‌تاوانه‌کانیان دا نانێن.
کاربه‌ده‌ستانی ئێران ئه‌و سێ که‌سه ئه‌مه‌ریکییه‌یان له ساڵی ڕابوردوودا ده‌ستگیر کرد و تاوانبار کران به‌وه‌ی که به شێوه‌یه‌کی نایاسایی سنوری عێراقیان به‌زاندووه.
ئێران له مانگی ڕابوردوو دا شۆردی ئازاد کرد، به‌ڵام ئه‌و نه‌ی گوتووه ئایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دادگاییه‌که‌ی له 6 ی مانگی 11دا.
ئه‌و پارێزه‌ره‌ی که نوێنه‌رایه‌تی شۆرد و دوو ئه‌مه‌ریکاییه‌که‌ی تر ده‌کات گوتویه‌تی بڕیاری دادگا داوا ناکات شۆرد له دادگاییه‌که ئاماده بێت.