ئه‌حمه‌د شه‌هید ڕێپۆرتێری تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان سه‌باره‌ت به مافه‌کانی مرۆڤی ئێران، چواره‌مین ڕاپۆرتی خۆی له کۆبوونه‌وه‌ی شورای مافه‌کانی مرۆڤی ی‌و ئێن له شاری ژنێڤ پێشکه‌ش کرد.
به‌ڕێز شه‌هید له ڕاپۆرته 77 لاپه‌ڕیدا، که له کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌مه به کورتی خوێندیه‌وه، 55 لاپه‌ری بۆ نووسێنی ناوه‌کانی زیاترله 150 گیراوی سیاسی، ئاینی و ئه‌تنیکی ته‌رخان کردوه. هه‌ڵبه‌ت گیرانی به‌ربڵاوی رۆژنامه‌نووسان و پێ شێلکرانی مافه‌کانی مرۆڤ بابه‌ته‌کانی دیکه‌ی ڕاپۆرته‌که پێک دێنن.
پێویسته بگوترێت نزیکه‌ی به دوو ساڵه که به‌ڕێز شه‌هید وه‌ک ڕێپۆرتێری تایبه‌تی هه‌ڵبژێردراوه و له ئه‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین جار داوای له کاربه‌ده‌ستانی ئێرانێ کردوه که ڕێگای سه‌ردانی بۆ ئه‌و وڵاته پێ بده‌ن به‌لام حکومه‌تی ئێران ئه‌م داویه‌ی ئه‌وی وه‌لا ناوه.
نوێنه‌ری ئێران، محه‌مه‌د جواد لاریجانی، جێگری کاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی و ده‌بیری ستادی مافه‌کانی مرۆڤی به‌شی دادوه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران و نوێنه‌ری وڵات بۆ شورای مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له کۆبوونه‌وه‌که‌دا راپۆرتی به‌ڕێز شه‌هیدی وه‌لا نا و کوتی به "یارمه‌تی تێرۆریستان نووسراوه."
جه‌عفه‌ر حامیدی ئوستاد له زانکۆی زانستهکانی سیاسی له نۆروێژ وێڕای به بێ بناخه زانینی لێدوانه‌کانی نوێنه‌ری ئێران ده‌ڵیت، "ئه‌گه‌ر ئێران پێی وایه ئه‌حمه‌د شه‌هید ڕاپۆرته‌که‌ی له جێی خۆی دانیه و ده‌قیق نیه، بۆ چی دووساڵه ڕێگای به ناوبراو نه‌داوه که بچێته ئیران و له نێوخۆ له خه‌ڵکی ئێران بپرسێ؟! با نوێنه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامیش له گه‌ڵ بێت و خه‌ڵکی عادیش له گه‌ڵ بێت."
هه‌روه‌ها به‌ڕێز حامیدی پێ داده‌گریت که ئێران مه‌به‌ستێتی شایسته‌یی به‌کرده‌وه له نێوخۆی وڵات به ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان نه‌دات و ئێران هه‌وڵده‌دات نه‌چێته ژێر هیچ یاسا و پرنسێبكی نێونه‌ته‌وه‌یی که له چوارچێوه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ و ڕێکه‌وتنه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له گۆڕێ دایه.