مه‌جلیسی زانایانی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران واتا "مه‌جلیسی خۆبرێگان" ڕایگه‌یاندووه که کۆمیته‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر توانایی و شیاوی ئه‌و که‌سانه‌ی که وه‌ک کاندیدای ڕێبه‌رایه‌تی ئایندهی ئێران ده‌ناسرێن پێک هێناوه. به وته‌ی وته‌بێژی مه‌جلیسی زانایان ئه‌م کۆمیته به وردی پێشینه و کارامه‌یی ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ی وه‌ک کاندیدای ڕێبه‌رایه‌تی داهاتوو ده‌ناسرێن تاوتۆ ده‌کات.
چاودێران ده‌پرسن درووستبوونی کۆمیته‌یه‌کی ئاوا و ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی درووستبوونهوهکهی ئایا به مانای ئاماده‌بوونی ڕێبه‌ری ئێستای کۆماری ئیسلامی بۆ به فه‌رمی ناسینی ڕێبه‌ری دوای خۆیه‌تی؟ ئه‌م هه‌واڵه چه‌ند ده‌توانێت به مانای ئه‌وه بێت که ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی ڕه‌وشی سڵامه‌تی باش نیه و مه‌جلیسی خبرگان خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگره‌که‌ی ئاماده ده‌کات؟
مۆجته‌با خامنه‌یی که پێشتر ناوی وه‌ک ڕێبه‌ری داهاتوو له چه‌ند جێگا هاتووه، چه‌ند شانسی ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته ڕێبه‌ری داهاتووی ئێران؟ ده‌ست به ده‌ستکردنی ڕێبه‌رایه‌تی دوای مه‌رگی خومه‌ینی زۆر به ئاسانی کرا و هیچ قه‌یرانێكی سیاسی و کومه‌ڵایه‌تی له‌و کاته نه‌بینرا، ئایا مه‌رگی خامنه‌یی نابێته هۆی درووست بوونی قه‌یرانێكی سیاسی و ئه‌منی له کۆماری ئیسلامی دا؟
ئه‌م پرسیارانه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دوکتور مه‌سعود ڕۆسته‌می، پسپۆڕی زانستگه‌لی سیاسی دانیشووی ئاڵمان، تاوتۆ ده‌که‌ین.