خه‌باتی سیاسی حێزبه‌کانی کوردستانی ئێران ساڵانێکی زۆره به‌رده‌وامه. به پێی په‌یرەو پرۆگرامی حێزبی و هه‌روه‌ها بڵاوکراوەو وته فه‌رمیه‌کانی ڕێبه‌رانیان، هه‌ر له دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له مهاباده‌وه هه‌تا ئێستاش هیچ یه‌ک له حێزبه ناسراوه‌کانی کوردستانی ئێران خوازیاری سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی ئیران نه‌بوون و به شێوازگه‌لی جۆارجۆر یان خوازیاری خۆبه‌ڕێوه‌بەری و یان فێدرالیزم و کۆنفێدرالیزم بوون.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدا که ئه‌م حێزبانه هه‌مویان له لایێکه‌وه ئاماژه‌یان به گرینگی و باوه‌ریان به مافی نوسینی چاره‌نووسی گه‌لان و له وانه گه‌لی کورد له ئێران داوه و له لایێکی تره‌وه هیچ کات ئاماده نه‌بوون به فه‌رمی و به ڕوونی پابه‌ندبوونی خۆیان به پاراستنی یه‌کپارچه‌یی خاکی ئێران ڕابگه‌یێنن.
له به‌رانبه‌ردا، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و به‌شێکی زۆرینه و سه‌ره‌کی له ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و هه‌روه‌ها هاووڵاتیانی ئێرانی غه‌یری کورد، ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا ده‌بیسرێت، ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاستەوخۆ، حێزبه‌کانی کوردستانی به جۆدایی خواز یا به وته‌ی خۆیان "ته‌جزیه‌ته‌له‌ب" ناو دەبه‌ن و به ناڕاستی تاوانباریان دەکه‌ن.
پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتوه حێزبه‌کانی کوردستانی ئێران، له‌م دوو ڕیانی گۆمانە تێپه‌ڕ بن و به ڕوونی سه‌باره‌ت به ئامانجی سیاسی خۆیان لێدوان بدەن؟ ئایا ئه‌م حێزبانه نابێت به ڕوونی ڕایبگه‌یێنن سه‌ربه‌خۆیی خوازن یان نا به ته‌واوی پابه‌ندی یه‌کپارچه‌یی خاک و وڵاتی ئێرانن و دژی هه‌ر چه‌شنه هه‌وڵێکی جۆدایی خوازانه هه‌لوێست ده‌گرن.
بۆ باس له سەر ئه‌م مژاره میوانداری به‌ڕێز سلێمان که‌له‌شی، چالاکی سیاسی دانیشتووی دانمارکمان کردوه.