Accessibility links

حامید کۆنەپۆشی: شای ئێرانیش بە خۆپیشاندان ڕووخا


خۆپیشاندانەکانی ئێران بەردەوامی هەیە سەرەڕای توندوتیژی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەکارهێنانی سەرکووتکردنو تەقاندنی فیشەکی زیندوو دەرهەق بە خۆپیشاندەران کە زۆربەی شارەکانی ئێرانی گرتووەتەوە.

دەنگوباسی ئەوە لە ئارادایە کە رژێمی ئێران لە هەوڵی کپ کردنەوەی دەنگی نارەزایەتییەکاندایە، چالاکوانی سیاسی حامید کۆنەپۆشی کە لە ستۆکۆڵمی وڵاتی سوید نیشتەجێیە، پێی وایە بەهۆی دابڕانی کۆمەڵگای ئێران لە جیهان بەهۆی بڕینی هێڵەکانی پەیوەندییەوە وا دەردەکەوێت، دەشڵێت"نەبوونی ئینتەرنێت و هەر سۆشیال میدیایەکی دی وای کردووە ئاگامان لە رەوشی خۆپیشاندانەکان نەمێنێت، تەنانەت هێڵەکانی تەلەفۆن و مۆبایلی دەستیش کەوتووەتە بەر چاودێری هێزە هەواڵگیرییەکانی ئێران و خەڵک بە ئازادی ناتوانن رای خۆیان دەرببڕن، ئەوە جگە لەوەی هێزە داپڵۆسێنەرەکانی ئێران زۆر بە توندی رووبەڕووی خەڵکی مەدەنی بوونەتەوە، دەشیانەوێت بە زۆر کۆتایی بەو نارەزایەتییانە بێنن، بەڵام لە درێژ دەمدا ناتوانن، بەڵکو ئەوەش ماوەیەکی کەم دەخایەنێت، چونکە رژێمی ئێران هیچ ئەلتەرناتیڤێکی تری بەدەستەوە نییە بۆ چارەسەر کردنی رەوشی خراپی ئابووری خەڵکو فەراهەم کردنی ئازادییەکانی خەڵکی ئێران" .

قسەو باسی زۆر لەسەر ئەوە دەکرێت کە پارتە ئێرانییەکانی ئۆپۆزسیۆن وەکو پێویست بەتەنگ ئەو نارەزایەتییە نێو خۆییە نەچوون، لەو بارەیەوە کۆنەپۆشی دەڵێت "بۆشاییەکی زۆر هەیە لە هەڵوێستی پارتە کوردی و فارسەکانیش، تەنانەت رەوەندی کوردی و ئیرانیان لە ئەوروپا نەبزواندووە، وەک پاڵپشتێک دەربکەون لەهەمبەر گیان فیدایی خەڵکی راپەڕیوی شارەکان، رەنگە ئەوە هۆکاری خۆی هەبێت بۆ هەندێک لە پارتە کوردەکان، هێشتا هەندێکیان لە وتوێژی نهێنیدان لەگەڵ رژێمی ئێراندا."

رژێمی ئێران کە بەیەکێک لە رژێمە سەرکوتکارەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ناسێنراوە وەک رای زۆرێک لە چالاکوانی سیاسی و ئەو رێکخراوانەی کە داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن، لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە وەک زۆرێک لەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوبوونەتەوە، حکومەتی ئێران بە فیشەکی زیندوو بەرخوردی خۆپیشاندەرانی سیڤڵ دەدەنەوە، هەروەها رەشبگیری خەڵکی سیڤیڵ، ئایا ئەو رژێمە بە خۆپیشاندان دەڕوخێت؟

لەو بارەیە حامید کۆنەپۆشی دەڵێت "من لەگەڵ ئەوەدا نیم کە بەهیچ جۆرێک خەباتی چەکداری ببنە پاڵپشتی خۆپیشاندەران، ئەوە هەڵەیەکی کوشندەیە، با دەنگی نارازی فراوان بکرێت لە سەرتاسەری شارەکاندا، ئەگەر رژێمی ئێرانیش نەڕوخێت، لاواز دەبێت کە بکەوێتە مل دان بۆ دەنگی ناڕەزایەتی خەڵکو داخوازییەکانیان، شای ئێران سوپاکەی لەوەی کۆماری ئیسلامی بەهێزتربوو، بەڵام مانگرتن و خۆپیشاندانی بەرفراوان وای لە شا کرد شکست بخواو دوا بە دووای ئەویش شۆڕشی بەدواداهات و شۆڕش سەری گرت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:51 0:00


XS
SM
MD
LG