Accessibility links

تەیمور ئەلیاسی لە بارەی لەسێدارەدانی شایان سەعیدپور دەدوێت


شایان سەعیدپور کە لە تەمەنی 17 ساڵیدا تاوانی ئەنجام دابوو، لە دوای هەڵهاتنی لە زیندانی سەقز و سەر لە نوێ دەستگیرکردنی، لەسێدارە درا.

لە سێدارەدانی شایانی سەعیدپور لە کاتێکدایە کە وڵاتی ئێران جاڕنامەی ماڤی منداڵانی قەبووڵ کردووە و بەم پێیەش دەبێت سەپاندنی سزای قورس وەک سێدارە بەپێی ئەم جاڕنامەیە بۆ منداڵان و مێرمنداڵانی ژێر تەمەنی هەژدە ساڵ قەدەغە بێت.

بۆ زانیاری زیاتر لەم ڕوووە بەفراو نوری لەگەڵ تەیمور ئەلیاسی نوێنەری کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە ژێنێڤ وتووێژی کردووە.

ئەلیاسی لەم گفتۆگۆیەدا باس لە هەوڵەکانی کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان دەکات بۆ پێشگرتن لە جێبەجێکردنی حوکمی لەم شێوەیە و هەروەها باس لە مەترسی لە سێدارەدانی هەشت زیندانی دیکە لە زیندانی سنەی کوردستانی ئێران دەکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:30 0:00


XS
SM
MD
LG