Accessibility links

ڕەوشی میدیایی و ڕۆژنامەگەری ئێران


میدیا و ڕۆژنامەکان یەکێک لە گرنگترین پێکهاتەکانن بۆ دروست بوونی کۆمەڵگەیەکی دیموکرات و هەروەها ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە ڕەوایی دان بە سیستمی سیاسی وڵاتێک.

دەسەڵات دەتوانێت لە ڕیگای میدیا و ڕۆژنامەوانانەوە، خەڵک بخاتە سەر ڕێگای دڵخوازی خۆی و بە ئاراستەی حکومەت بیانجوڵێنێت و هەروەها خەڵکیش دەتوانن لە ڕێگای میدیاکانەوە ڕەخنەی دەسەڵات بکەن و تەنانەت هێندە کاریگەرییەکان هەبێت کە بتوانن لەم ڕیگایەوە سیستمی سیاسی بگۆڕن.

لەبەر ئەم ڕۆڵە گرنگ و هەستیارەی ڕۆژنامەوانییە کە بنەمای ئازادی میدیاکان وەک یەکێک لە بنەما گرنگەکانی ئازادی ڕادەربڕین سەیردەکرێت و دەبێتە جێگای سەرنجی ڕێکخراوەکانی ماڤی مرۆڤ و یاسادانەران لە زۆربەی وڵاتاندا.

ئێران و وڵاتەکانی دیکەی ڕۆژهەلاتی ناوەراست لەو وڵاتانەن کە بە بەردەوامی چاوی ڕێکخراوە جیهانییەکانیان لەسەرە، زۆرجار ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند دەبنەوە ، بەڵام کاربەدەستانی ئەم وڵاتانە ڕەخنەکانیان وەک بەشێک لە دەستێوەردانی دەرەکی لە سیاسەتی ناوخۆی ولاتەکەیان سەیریدەکەن.

دۆخی میدیایی و ڕۆژنامەوانی ئیستای ئێران بە چی شێوەیە؟

ڕێکەوتننامە نیودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی ماڤی رۆژنامەنووسان تا چەند لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا جێبەجێ دەکرێن؟ یان

بەبێ گۆڕانکاری ڕاستەقینە لە بواری دیموکراسی و سیاسەتدا، دەکرێت بیر لە ڕۆژنامەوانی ئازادبکەینەوە؟

بۆ وڵامی ئەم پرسیارانە و چەند پرسیارێکی دیکەش بەفراو نووری، لەگەڵ دوکتور ئەردەشیر پەشەنگ لێکۆڵەری پرسەکانی رۆژهەلاتی ناوەراست و مامۆستای وانەی ڕۆژنامەوانی و سەرنووسەری بنکەی هەواڵگێڕی فەراتاب و وەرزنامەی سوڵح و هەروەها ئەندامی یەکێتی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان لە ئێرانەوە وتووێژی کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:18:16 0:00


XS
SM
MD
LG