میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کورتە فیلمێکییان بڵاوکردەوە بەناوی (تەوەکول)کەتێیدا باس لەهاوکاری ئێران دەکات بەسەرۆکایەتی (قاسم سلێمانی) لەپاراستنی هەولێری پایتەختی هەڕێمی کوردستانی عیراق لەهێرشی داعش، بڵاوکردنەوەی ئەو فیلمە کاردانەوە و نیگەرانی لای بەشێک لەهەرێمی کوردستان و تەنانەت حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمەوە دروستکردووە. نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەتاران لەم وتووێژەدا باس لەوەدەکات ئێران دڵنیایی کردونەتەوە ڕێوشوێن دەگرنەبەر دژی ئەو لایەنەی فیلمەکەی بەرهەمهێناوە وەدەیانەوێت دڵنیاببنەوە کێ لەپشتیەوەیەتی.
"ئێران دڵنیاییان دا کەئهمه سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێرانی نیه "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران وتی"دیاره بۆ به‌دواداچوون له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی له‌وباره‌وه له‌گه‌ڵ سێ چوار له‌و كه‌ناڵانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندیمان هه‌یە وە په‌یوه‌ندیمان كردووه دڵنیاییان دا کەئهمه سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێرانی نیه و وه‌كو سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕێزگرتنه له‌سه‌ركرده‌كانی كورد و به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كهكاریزمایان هه‌یه، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سه‌ته‌ش داوایان لهسهركونسوڵی خۆیان كردووه له‌هه‌ولێر كه‌به‌زووترین كات كۆنفڕانسێكی هه‌واڵی ببه‌ستێت، له‌و كۆنفڕانسه‌دا ره‌تی بكاته‌وه كه ئه‌وه كاری كۆماری ئیسلامی ئێرانی بێت به‌ڵكو كه‌سانێك یان كۆمپانیایه‌ك ئه‌م كاره‌ی كردووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی وه به‌دوای ئه‌وه‌شدا ده‌گه‌ڕێن كه‌كێ له‌پشتی ئه‌م كاره‌دا بووبێت."
نازم دەباغ ئەوەشی وت" له‌ڕاستیدا من ده‌مه‌وێت بۆچوونی خۆم بڵێم له‌و بابه‌ته‌دا چونكه هه‌ندێك كێشه و هه‌ندێك شت هه‌یه له‌وانه‌یه بهدووادانهچوونی زیاتر بێت له‌قازانج به‌ڵام له‌كاتی خۆشی‌دا پێویسته ئێمه وه‌كو كوردێك و وه‌كو نوێنه‌ری حكومه‌ت وه‌ڵاممان هه‌بێت، ئه‌م بابه‌تانه كهدهوروژێن بابه‌تێكن من وایدهخوێنمهوه و پێم وانییه كه‌ئه‌مه كۆماری ئیسلامی ئێرانی بێت به‌ڵام ده‌كرێت بڵێن كه‌كه‌سانێك یان ئۆرگانێك بێت بهمهستێكی تایبه‌تی ئه‌م بابه‌تانه باس بكات."
دەباغ دەشڵێت" ئێمه وه‌كو كورد له هه‌رێمی كوردستان، "به‌نده وه‌كو نوێنه‌ری حكومه‌ت چه‌ندین جار جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردۆته‌وه كه كورد به‌وه‌فایه، وه چاكه و پیاوه‌تی و كۆمهكەكانی هیچ كه‌سێكی له‌بیرناچێت له‌وانه كۆماری ئیسلامی ئێرانی كه له‌قۆناغه سه‌خته‌كاندا هاوكاری خه‌ڵكی عێراق بووه به‌كورد و عەره‌ب و نه‌ته‌وه‌كانی تره‌وه، دیاره وه‌كو كوردیش زیاتر به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێته سه‌رئه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان به‌چاوی یهكدابدهینهوه، پێم وایه كوردیش كه‌می نه‌كردووه یه‌كێك له‌وانه خانه‌واده‌ی "ماڵی مه‌لا مسته‌فا" هه‌شت هه‌زار كه‌سیان ئه‌نفال كرا له‌سه‌ر ئه‌و كار و هاوكاریانه‌ی كه له‌كاتی خۆی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ناوچه‌ی حاجی هۆمه‌ران هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد له‌شه‌ڕه‌كانی ئێران دژ به‌عێراق واته ئێمه ناكرێت هه‌موو جارێك بڵێین ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بووایه له‌فڵانه خاڵی مه‌رزی یان له‌فڵانه شه‌ڕدا سوپای ئێران یان پاسدارانی ئێران ئه‌م شكسته‌یان ده‌كرد یان ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌یان مسۆگه‌ر نه‌ده‌كرد، بۆیه به‌درێژایی خه‌بات و تێكۆشان هه‌موو لایه‌ك منه‌تمان به‌سه‌ر یه‌كدا هه‌یه به‌ڵام ئه‌و منه‌ته له‌چوارچێوه‌ی واجب و ئه‌ركدا بووه."
"شه‌ڕی داعش شه‌ڕێك بووه هه‌م بۆ كورد هه‌م بۆ ئێران "
نازم دەباغ زیاتر وتی"ئێمه وه‌كو كورد پێویستیمان به‌هاوكاری ئێران بووه، وه كاتی خۆیشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته من خۆم یه‌كێك بووم له‌وانه له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكه‌وه به‌دوایاندا ناردووم له‌و بابه‌ته‌وه قسه‌مان كردووه، وه من خۆم بۆچوونم وابووه ئه‌گه‌ر هاتوو كۆماری ئیسلامی ئێرانی ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌داعش په‌لاماری هه‌ولێری-دا "جه‌نابی كاك مه‌سعود" و كورد داوای كۆمه‌كیان له‌كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد من پێم وایه ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بوو كه‌ئێمه بپارێزن به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌بوو كه‌خۆشیان بپارێزن، له‌به‌رئه‌وه من ئه‌و ڕۆژه له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرس له‌و باره‌وه ڕاوێژ‌مان كردووه وتوومه ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێرانی له هه‌ولێر و له‌ناوه‌وه شه‌ڕی داعش نه‌كات و ڕێگه بده‌ین داعش سه‌ربكه‌وێت پێم وایه ده‌بێت ئێران له‌ناو وڵاتی خۆی له‌سه‌ر مه‌رزه‌كانی شه‌ڕی داعش بكات جگه له‌وه‌ی جارێكی تر بۆی هه‌یه گه‌لی كورد ئاواره بێت، واته شه‌ڕی داعش شه‌ڕێك بووه هه‌م بۆ كورد هه‌م بۆ ئێران هه‌م بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌دژی تیرۆریست بوون ئه‌مه منه‌تی ناوێت به‌ڵكو ئه‌وه هاوكاری ده‌وێت."
"ناكرێت مه‌رزێكی هه‌زار و په‌نجا كیلۆمه‌تری بپارێزیت له‌داعش ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی قاره‌مانی هه‌رێمی كوردستانیش نه‌بێت "
سەبارەت بەوەی مەبەست چیە لەبڵاوکردنەوەی ئەو فیلم و باسکردنی ئەو بابەتە لەمکاتەدا؟ لەوەڵامدا نازم دەباغ دەڵێت" له‌مكاته‌دا بۆی هه‌یه لایه‌نێك له‌وانه‌ی كه مه‌به‌ستیان بێت بۆ لاوازی كورد و بۆ شكاندنی كورد به‌شێوه‌یه‌ك كه‌هه‌میشه كوردیش بەرگری كردووه خۆ چه‌ندین ساڵه ته‌نها به‌هه‌ندێك كۆمه‌ك نه‌بووه، وه ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كه‌كراوه ڕاسته له‌قۆناغی یه‌كه‌م له‌وانه‌یه هێزێك بشكێت به‌ڵام كهڕادهوستێت و خۆی ده‌گرێته‌وه ،به‌دڵنیایی هێزی پێشمه‌رگه‌ش ڕۆڵی هه‌بووه له‌سه‌ركه‌وتنی له شه‌ڕه‌كاندا وه‌كو خۆشیان ده‌ڵێن بهحهفتا كه‌س ناكرێت مه‌رزێكی هه‌زار و په‌نجا كیلۆمه‌تری بپارێزیت له‌داعش ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی قاره‌مانی هه‌رێمی كوردستانیش نه‌بێت به‌ڵام من جارێكی تر جهختدهكهمهوه كورد سوپاسی هه‌موو ئه‌و هاوكارییانه ده‌كات كه‌هه‌ركه‌سێك كردبێتی له‌وانه كۆماری ئیسلامی ئێران، وه نه‌ده‌بووایه به‌م شێوه‌یه سه‌ركرده‌یه‌كی كوردی پێ بشكێنن و به‌وشێوه‌یه به‌چاوی ئه‌و كهسانهیدا بده‌نه‌وه، به‌پێچه‌وانه ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان هێزی باڵا كهپهیوهندییهكانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران باش بێت له‌م قۆناغه‌ی ئێستا له‌هه‌موویان په‌یوه‌ندییه‌كان پته‌وتر پارتی دیموكراتی كوردستانه."
"ئێران لێپێچینەوە دەکات و به‌دوای ئه‌وه‌شدا ده‌گه‌ڕێن كه‌كێ له‌پشتی ئه‌م كاره‌وه بووبێت"
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا پێتان وایە کۆماری ئیسلامی ئێران لێپێچینەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدۆیە بکات لەوەڵامدا نازم دەباغ وتی "به‌پێی ئه‌زموونی خۆمان له‌وبارانه‌وه زۆرجار ئیجرائاتی خۆی كردووه به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی یاسایی خۆیاندا، له‌كۆماری ئیسلامی ئێرانیش زۆرجار ڕۆژنامه‌كان له‌نێوان خۆشیاندا یاخود باڵه‌كانی ناو كۆماری ئیسلامی ئێرانی، ئه‌وه‌ی ڕیفۆرم خوازه و ئه‌وه‌ی "موحافزكاران لهڕۆژنامهكان په‌لاماری یهكدهدهن بۆیه له‌چوارچێوه‌یه‌كدا ده‌توانن لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن، وه لێپێچینه‌وه‌یان لێ بكه‌ن كه‌به‌چ مه‌به‌ستێك ئه‌م كاره‌یان كردووه چونكه به‌دوای ئه‌وه‌شدا ده‌گه‌ڕێن كه‌كێ له‌پشتی ئه‌م كاره‌وه بووبێت. "
دەباغ باس لەوەشدەکات" من پێم وایه زۆرجار له‌م بابه‌تانه‌ی كه‌پێی ده‌وترێت دژایه‌تی و یان پێی ده‌وترێت شكاندن كراوه و باسكراوه چ له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی دژ به‌هه‌ندێك كه‌سی كورد وه‌كو له‌مڕۆژانه‌دا خه‌ڵك له‌سه‌ر جل و به‌رگی كوردی خه‌ڵك قسه‌ی كرد وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی باشی هه‌بوو له‌سۆشیال میدیاكاندا، وه‌هه‌روه‌ها له‌هه‌رێمی كوردستانیش له‌وانه‌یه ڕاگه‌یاندن و ڕاگه‌یاندكار ئه‌م بابه‌تانه‌ی هه‌بێت، كاری ئێمه وه‌كو نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌دواداچوونه گه‌یاندنی گلهییهكانه، وهدۆزینهوهی ڕێگهچارهسهریشه چونكه ئێمه له‌هه‌موو قۆناغه‌كان پێویستمان به‌یه‌كتری هه‌یه به‌تایبه‌تی شه‌ڕی تیرۆر، چه‌ند ساڵ لهمهوپێش له‌بیرمه كهوترا مه‌سه‌له‌ی ڕاگه‌یاندن له‌كۆماری ئیسلامی ئێرانی‌دا قۆناغێكی به‌خۆوه گرتووه زۆرجار ڕه‌خنه له‌ئیمام خومه‌ینیش گیراوه لهڕۆژنامهكان، زۆرجار قسه به‌یه‌كتریش ده‌ڵێن له‌به‌ر ئه‌وه ڕاگه‌یاندن قورسایی خۆی هه‌یه به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی كه ته‌مسیلی سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێرانی ده‌كه‌ن ڕێگایان پێ‌نادرێت."
" له‌وانه‌یه كه‌سانێك هه‌بن بۆخۆی به‌سروشتی بزانن كهفیلمێكی دیكیومێنتاری بڵاو بكه‌نه‌وه "
نازم دەباغ دەڵێت" من پێم وایه له‌ئێران ئه‌وه‌نده بیروڕاو بۆچون وخه‌ت و ئه‌ملاو ئه‌ولا هه‌یه پێم وانیه كه‌ناڵی ڕه‌سمی به‌رپرس ئه‌م كاره‌ی كردبێت، له‌وانه‌یه كه‌سانێك هه‌بن بۆخۆی به‌سروشتی بزانن كهفیلمێكی دیكیومێنتاری بڵاو بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی خۆی زانیاری هه‌یه ئه‌گه‌رنا كوردیش ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له‌زۆر قۆناغدا هاوكاری باشی سوپای ئێرانی وپاسدارانی كردووه له‌شه‌ڕه‌كانی دژ به‌عێراق به‌ڵام ده‌كرێت ئێمه ئه‌وانه بكه‌ینه منه‌ت ئێمه بهمنهتمان نه‌زانیووه ئێمه بەڕێكهوتنمان زانیووه."
"من پێم وانییه ئه‌وه هه‌ڵوێستی فه‌رمی كۆماری ئیسلامی ئێرانی بێت "
"من پێم وانییه ئه‌وه هه‌ڵوێستی فه‌رمی كۆماری ئیسلامی ئێرانی بێت به‌ڵام ده‌كرێت ئۆرگانێك به‌باشی زانیبێت بۆخۆی و ئه‌م بڕیاره‌ی دابێت و ئه‌م كاره‌ی كردبێت،
ئه‌وان چه‌ندین جار شتی وای هاتۆته پێش، له‌سۆشیال میدیاكانی ئێران له‌ڕۆژنامه‌كانی ئێران جاری واهه‌یه په‌لاماری كه‌سایه‌تی سه‌ركرده كورده‌كانیان داوه به‌تایبه‌تی "جه‌نابی كاك مه‌سعود" پێمان ڕاگه‌یاندوون وه‌ڵامیان داوینه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ڕه‌سمی بێت له‌ڕۆژنامه و له‌سایته‌كان و له‌ده‌زگا هه‌واڵیه‌كانی ڕه‌سمیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی له‌سه‌ر ئێران حسابه، ئه‌وانه‌ی ترده‌كرێت له‌چوارچێوه‌ی ئازادی ڕاگه‌یاندن حسابی بۆ بكرێت."نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران وای وت"
واتە لە ئێران‌دا ئازادی ڕادەربڕین بەوشێوەیە ڕێگەی پێدەدرێت لەکاتێکدا بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەنێودەوڵەتیەکان ئێران لەریزبەندی یەکەمەکانی پێشێلکاری ئازادی ڕادەربڕینە؟
لەوەڵامدا نازم دەباغ وتی" من پێم وانیه ئازادی به‌و شێوه‌یه بێت کەبەدڵی من و تۆ بێت، یا هه‌موو كه‌سێك ڕازی بكات به‌ڵام ڕۆژانه شت ده‌خوێنینه‌وه ڕه‌خنه له‌یه‌كتر و ڕه‌خنه‌ی باڵی چاكسازی ڕه‌خنه‌ی كه‌سانی ئیسڵاحی و ڕه‌خنه‌ی كه‌سانی پارێزگار زۆر به‌ڕاشكاوی هه‌یه و له زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌كان ده‌بینرێت تەنانەت ڕەخنە لەحکومەت و لەسەرۆک کۆماریش لەئێراندا دەگرن. "
" ئێمه لهچاوماندایه كه هاوكارمان بوون، وههاوكاریان بووین دژی حكومه‌تی عێراقی به‌عسی فاشیست "
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد " له‌هه‌موو قۆناغه‌كان له‌و ڕۆژه‌وه كۆماری ئیسلامی ئێرانی هه‌یه و سه‌ره‌تا پێش یه‌كێتی پارتی له‌په‌یوه‌ندیدا هه‌بووه، وه له‌شه‌ڕه‌كانی كۆدۆ و حاجی هۆمه‌ران و زۆر شوێنی تر هاوكار بوون و به‌شداربوون دوای ئه‌وه‌ش لهعهمهلیهتی فه‌تحی یه‌كه‌وه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌شدار بووه، به‌نده‌ش كه‌سێك بووم به‌رپرس بووم له‌كۆمه‌ڵێك هه‌ماهه‌نگی بۆ فه‌تحی یه‌ك و دوو وسێ، ئێمه لهچاوماندایه كه هاوكارمان بوون، وههاوكاریان بووین دژی حكومه‌تی عێراقی به‌عسی فاشیست، وه ئه‌م شته‌مان نه به‌منه‌ت زانیووه بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران وه ئه‌وانه‌ی ئه‌وانیش تاڕاده‌یه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه میلله‌تێكی مه‌زڵوم و هێزێكی به‌رامبه‌ر عێراق تاڕاده‌یه‌ك لاواز بووین چاویشمان له‌وه‌بێت كۆماری ئیسلامی ئێرانی هاوكاری كردووین بۆیه ئه‌م هاوكارییانە له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بووه کەهاوكاربین له‌گه‌ڵ یه‌كدا."
"كه‌سێكی وه‌كو كاك مه‌سعود ، وه‌كو سه‌رۆك بارزانی بۆته كاریزمایه‌ك كه ڕووی تێكراوه"
باشە هۆکاری چیە ئەوە چەندین جارە ئێران بەمشێوازە بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان و خودی (کاک مەسعود) بارزانی دەکاتە ئامانج لەو فیلمانەدا لەکاتێکدا وەک خۆت ئاماژەتپێکرد ئێران هاوکاری یەکێتیش بووە وە هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستانە کە یەکێتی و حیزبەکانی تریشی لێیە؟
نازم دەباغ بەمشێوەیە وەڵامی دایەوە و دەڵێت" له‌وانه‌یه یه‌كێك له‌هۆكاره‌كان ئه‌وه‌بێت ئه‌مڕۆ له‌گۆڕه‌پانی هه‌رێمی كوردستان نازم پێی خۆش بێت یان پێی ناخۆش نه‌بێت كه‌سێكی وه‌كو كاك مه‌سعود، وه‌كو سه‌رۆك بارزانی بۆته كاریزمایه‌ك كه‌ڕووی تێكراوه، وه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش به‌شێكه له‌و حكومه‌ته‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ئێستا له هه‌ولێره، ئه‌سڵی كاره‌كه په‌یوه‌ندیه‌كه هه‌ولێر بووه له‌هه‌ولێریش په‌یوه‌ندیه‌كه "جه‌نابی كاك مه‌سعود" بووه، "جه‌نابی كاك نێچیرڤان" بووه ئه‌مانه به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی ئه‌و شه‌وه په‌یوه‌ندییان كردووه كه‌بارودۆخی هه‌ولێر وایه، وه داعش په‌لاماری داوه و پێویستمان به‌هاوكاری ئێوه هه‌یه، هه‌روه‌كو خۆشیان باسیان كردووه په‌یوه‌ندیان به ئه‌مه‌ریكاشه‌وه كردووه، بهتوركیاشهوه كردووه به‌ڵام ئه‌وه‌ی زوو هاتۆته ده‌ست بۆ هاوكارییه‌كه كۆماری ئیسلامی ئێرانی بووه."
دەباغ زیاتر وتی" به‌ڵام ئه‌وان دێن فیلمێك ده‌رده‌كه‌ن و هه‌ندێك ته‌عبیر و شتی تر به‌ناوی "جه‌نابی كاك مه‌سعود" ده‌وترێت جێگای "نەقدە"، وه جێگای گله‌ییه ده‌بێت چاك بكرێت ئه‌مه كه‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه، واته مه‌سه‌له‌كه ناكرێت كاك قوبادی تێدانه‌بێت و كاك قوبادیش بخرێته ناو بابه‌ته‌كه‌وه یان كاك بافڵ و كاك لاهوری تێدا نه‌بێت.ئه‌وه‌ی كه كاره‌كته‌ری وتوێژو هاوكارییه‌كان بوون ئه‌م دووكه‌سه بوون "جه‌نابی كاك مه‌سعود جه‌نابی كاك نێچیر."
"من نوێنه‌ری حكومه‌تی هەرێمی کوردستانم، كه‌نوێنه‌ری حكومه‌تم له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كهڕێگهم پێده‌درێت قسه له‌سه‌ر ئێران ده‌كه‌م "
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەخنەی ئەوەشی گرت کەهەندێکجار بیروبۆچونەکانی لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران حساب دەکرێت لەکاتێکدا ئەو نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانە، لەو ڕووەوە دەڵێت" من نازمم هه‌ندێك كه‌س شیكردنه‌وه‌ی دژی من كردووه كه‌ئه‌مه نوێنه‌ری كۆماری ئیسلامیه، من نوێنه‌ری حكومه‌تی هەرێمی کوردستانم، كه‌نوێنه‌ری حكومه‌تم له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كهڕێگهم پێده‌درێت قسه له‌سه‌ر ئێران ده‌كه‌م به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كان ناوی من دێت له‌به‌رئه‌وه‌ی نوێنه‌ری حكومه‌تم به‌ڵام یه‌كێتیم . حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌به‌رپرسیارێتی یه‌كه‌می هه‌بووه و هاواری كردووه و داوای كۆمه‌كی كردووه دوو كاراكته‌ر بوون كاراكته‌ری یه‌كه‌م "جه‌نابی كاك مه‌سعود" بووه، كاراكته‌ری دووه‌م "جه‌نابی كاك نێچیرڤان" بووه ، وای لێهاتووه خه‌ڵك له‌سه‌ر پارتی ده‌یان خوێنێته‌وه به‌رله‌وه‌ی له‌سه‌ر كورد بخوێنرێته‌وه ئه‌مانه كاراكته‌ری ئەساسی بوون له‌داواكاری كۆمه‌ك و یارمه‌تی بۆیه خه‌ڵكانێك به مه‌به‌ستی تایبه‌تی ده‌توانێت وه‌كو خۆی باسی بكات، وه‌كو ئێستا باره‌گای بارزانی كه وه‌زیرێك دێت بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌چێت له پێشه‌وه ئه‌ویش ده‌بینێت، ئه‌مه به‌ناوی پارتی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت جا له‌شوێنێكدا لهبهرژهوهندیدابێت پارتییه و له‌شوێنێكدا له به‌رژه‌وه‌ندیدا نه‌بێت زیاتر چوارچێوه‌یه‌كی گشتی به‌خۆ وه بگرێت ده‌گوترێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان."