بەپێی سەرچاوە ڕاگەیاندنەکان، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی هەینی لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" دانانی ئاڵای کوردستان لە مەراسیمی پێشوازیکردن لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانە هەڵەیەکی پڕۆتۆکۆلی بووە، لەم وتووێژەدا نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وەڵامی ئەوەی کێ ئەو ئاڵایەی داناوە وا کۆماری ئیسلامی دەڵێت هەڵەی پڕۆتۆکۆلی بووە، دەباغ دەڵێت"من ئه‌گه‌ر بمزانیایه ده‌موت به‌ڵام له‌گه‌ڵ من په‌یوه‌ندی کرا وه‌کو نوێنه‌ری حکومه‌ت ئایا من چیم ئاگا لێیه؟ وتم باشترین ده‌لیل و به‌ڵگه ئه‌وه‌یه خۆتان سه‌یری دووربینه‌کانی فڕۆکه‌خانه (کامێراکانی چاودێری) بکه‌ن ئه‌وانه‌ی ده‌زانن کێ هاتووه و کێ چووه و کێ ئه‌و ئاڵایه‌شی داوه‌ته ده‌ست ئه‌و سه‌ربازه، به‌ڵێ لایه‌نی ئێرانی پرسیاریان لێکردم، دەشڵێت"زۆرجار هه‌بووه وڵاتان ئاڵای کوردستانیشیان هه‌ڵداوه به‌ڵام ڕاستگۆ نه‌بوون له‌گه‌ڵ کورد، ئێران له‌سه‌ره‌تاوه هه‌تا ئه‌مڕۆ ڕاستگۆیه‌کی تێدا هه‌بووه به‌رامبه‌ر به کورد وه‌کو پشتیوانی له مافه ڕه‌واکانی به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق."
"ئەمە خۆی له‌خۆیدا په‌یامێکی گرنگه "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەربارەی بەشداری کردنی شاندی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئیسلامی نوێی ئێران دەڵێت" من پێموایه له هه‌ر بۆنه‌یه‌کدا به‌تایبه‌تی وڵاتانی دراوسێ به‌گشتیش وڵاتانی دنیا له‌کاتێکدا که مه‌راسیمیان ده‌بێت ئینشائه‌ڵا هه‌مووی ده‌بێت بۆ خۆشی بێت، جا چ خۆشی بێت یان ناخۆشی بێت گرنگه که به‌سه‌رده‌کرێنه‌وه و به‌رپرسان وڵاتیان بانگهێشت ده‌کرێت بۆ مه‌راسیمێکی ئاوا که ده‌یان و سه‌دان جاری واهه‌یه بێگانه‌ی لێیه، غه‌یری خه‌ڵکی ئێران ئاماده‌بوونی ئه‌وان گرنگه بۆ گه‌یاندنی بۆ ئه‌وه په‌یامه‌ی یه‌که‌م په‌یوه‌ندییه‌کان باشن، دووه‌میش ئه‌وه‌یه ئه‌م وڵاته ئه‌وانیان له‌بیره که بۆ ئه‌و بۆنانه بانگهێشتیان ده‌کات بۆیه به‌بڕوای من بانگهێشتکردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان به‌شاندێک پێکهاتبوون له لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا په‌یامێکی گرنگه."
"ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ی کرد هه‌ڵه‌یه‌کی پڕۆتۆکۆلی کردبوو به‌لانی که‌مه‌وه که ئاڵای کوردستانی هه‌ڵده‌کرد ده‌بووایه ئاڵای عێراقیشی له‌ته‌نیشت بووایه "
لە مەراسیمی پێشوازی کردن لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تاران ئاڵای کوردستان دانرابوو، بەڵام دواتر وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە دانانی ئاڵای هەرێمی کوردستان هەڵەیەکی پڕۆتۆکۆلی بووە"
سەبارەت بەو ڕاگەیەنراوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کە میدیا لۆکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان باسی لێوە دەکەن، نازم دەباغ وتی" به‌ڵێ ئه‌وه‌ی من ئاگاداربووم له ڕۆژی یه‌که‌میشدا که پێشوازی له به‌ڕێز کاک نێچیرڤان کرا ئه‌و مشتومڕه دروستبوو له‌سه‌ر ئاڵای کوردستان به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ی کرد هه‌ڵه‌یه‌کی پڕۆتۆکۆلی کردبوو به‌لانی که‌مه‌وه که ئاڵای کوردستانی هه‌ڵده‌کرد ده‌بووایه ئاڵای عێراقیشی له‌ته‌نیشت بووایه."
" لایه‌نی ئێرانی پرسیاریان لێکردم.... "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا کێ ئەو هەڵە پڕۆتۆکۆلیەی ئەنجامداوە (وەک خۆت دەڵێی)؟ نازم دەباغ دەڵێت" من ئه‌گه‌ر بمزانیایه ده‌موت به‌ڵام له‌گه‌ڵ من په‌یوه‌ندی کرا وه‌کو نوێنه‌ری حکومه‌ت ئایا من چیم ئاگا لێیه؟ وتم باشترین ده‌لیل و به‌ڵگه ئه‌وه‌یه خۆتان سه‌یری دووربینه‌کانی فڕۆکه‌خانه (کامێراکانی چاودێری) بکه‌ن ئه‌وانه‌ی ده‌زانن کێ هاتووه و کێ چووه و کێ ئه‌و ئاڵایه‌شی داوه‌ته ده‌ست ئه‌و سه‌ربازه؟ به‌ڵێ لایه‌نی ئێرانی پرسیاریان لێکردم."
پێت وایە ئەو ڕاگەیەنراوەی ئێران بۆ ڕازی کردنی دڵی ئەو لایەنانە بوو کە نیگەران بوون لە دانانی ئەو ئاڵایە؟
لەوەڵامدا نازم دەباغ وتی" من پێموایه خۆی له‌خۆیدا بانگهێشت کردن و په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی له‌وه گه‌وره‌تره له‌به‌رخاتری چه‌ند لایه‌نێک ستراتیژی خۆی بگۆڕێت چونکه په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان له‌چوارچێوه‌ی عێراقێکی یه‌کپارچه و ده‌ستوری عێراقیدایە، هه‌میشه کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی کردووه به‌ڵام وتم له‌ڕووی پڕۆتۆکۆلیه‌وه به‌ته‌نها ئاڵای کوردستان مانای ده‌وڵه‌ت بوون ده‌دات بۆیه به هه‌ڵه‌یه‌کی پرۆتۆکۆلی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت چونکه ئاڵای عێراقی له‌ته‌نیشت نه‌بووه، ئه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه به سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێرانی له پێشوازیه‌که و شێوازی پێشوازیان نه‌گۆڕی بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان چ له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه پێشوازی لێ‌کرا چ له‌لایه‌ن سه‌رۆک په‌رله‌مانه‌وه هه‌روه‌ها لایه‌نه به‌پرسه‌کانی تری کۆماری ئیسلامی ئێرانی له په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا."
" له‌پرۆتۆکۆلی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌م داوایه کرابوو "
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ئەوەشی وت"به‌ڵێ له‌پرۆتۆکۆلی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌م داوایه کرابوو که هه‌رێمی کوردستانیش خاوه‌ن ئاڵایه له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا و له‌گه‌ڵ ئاڵای عێراقدا دابنرێت، مشتومڕێک هه‌بوو به‌ڵام ئه‌وه بوو کاتێک که جه‌نابی کاک نێچیرڤان گه‌یشت ئێمه چووین بۆ پێشوازی بینیمان ته‌نها ئاڵاکه‌ی کوردستان هه‌ڵدراوه ده‌ستبه‌جێ دوای چه‌ند سه‌عاتێک نیگه‌رانی لێ دروست بوو به‌ڵام وه‌کو وتم سه‌ردانه‌که گرنگ بوو نه‌ک شێوه شه‌کلیه‌که، زۆرجار هه‌بووه وڵاتان ئاڵای کوردستانیشیان هه‌ڵداوه به‌ڵام ڕاستگۆ نه‌بوون له‌گه‌ڵ کورد، ئێران له‌سه‌ره‌تاوه هه‌تا ئه‌مڕۆ ڕاستگۆیه‌کی تێدا هه‌بووه به‌رامبه‌ر به کورد وه‌کو پشتیوانی له مافه ڕه‌واکانی به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی یاسای سه‌ره‌کی عێراقی واته ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق، وه پارێزگاری له یه‌کپارچه‌یی عێراق."
بە بۆچونی تۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لێکۆڵینەوە دەکات لەوەی کێ ئەو ئاڵایە (ئاڵای کوردستانی) لە مەراسیمی پێشوازی کردن لە سەرۆکی هەرێم دانا؟ نازم دەباغ بەمشێوەیە وەڵامی دایەوە" من نازانم ئه‌وه کاری خۆیانه بیکات یان نه‌یکات."
"ناوەڕۆکی کۆبونەوەکانی سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی هەرێم لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران "
دەربارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان؟ نازم دەباغ وتی" ناوه‌ڕۆکی ئه‌و کۆبونه‌وانه شتی شاراوه‌ی ئه‌وتۆی تێدا نه‌بووه به‌ڵام په‌یامی تێدابووه به‌وه‌ی که کۆماری ئیسلامی ئێرانی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌باشی ده‌زانن و په‌سه‌ندی ده‌که‌ن که په‌یوه‌ندییه‌کان پته‌وبن و به‌هێزبن، وه له‌هه‌موو قۆناغه‌کانی ڕابردوو له ئێستا بۆ ئاینده‌ش له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئێمه گرنگه ئه‌من و ئاسایشی ئێران و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، پاراستنی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێرانیدایه بۆیه ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه کراوه‌ته‌وه هه‌م له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری ئێران و هه‌م له‌لایه‌ن سه‌رۆکی په‌رله‌مان که له‌هه‌موو بواره‌کانی ئه‌منی و ئاسایشی و سیاسی ئه‌و جوگرافیایه‌ی ئێمه هه‌مانه مه‌حکومان ده‌کات به‌وه‌ی که له په‌یوه‌ندیه‌کی باش‌دا بین هه‌روه‌کو له ڕابردوو ئینشائه‌ڵا بۆ ئاینده‌ش هه‌روا بێت."
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا شاندەکەی هەرێم لەسەردانەکەیاندا بۆ مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران باسیان لەو نیگەرانیانە کرد کە هەندێکجار باس لەوەدەکرێت گروپە میلیشیاکانی نزیک لە کۆماری ئیسلامی ئێران بەرپرسن لەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەولێر و چەند ئامانجێکی تر لە شوێنە جیاوازەکانی عێراق؟
لە وەڵامدا نازم دەباغ وتی" به‌گشتی باس له‌وه کراوه که ئه‌و ده‌ستانه‌ی له تێکدانی ئارامی و ئاسایشی وڵات‌دا له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ڕه‌تده‌کرێته‌وه، من کاتی خۆی له زۆر به‌ربرسی ئێرانیم بیستووه ده‌ڵێن ئه‌مانه له جیاتی ئێمه شه‌ڕ نه‌که‌ن ئه‌گه‌ر شه‌ڕ بکه‌ین خۆمان ده‌یکه‌ین بۆ به موشه‌کێک و پشێوی دروستکردن ئه‌م کاره ده‌کرێت، بۆیه به‌تایبه‌تیش له وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا که وتی ئێمه به لاپه‌ڕه‌یه‌کی تازه سیاسه‌تی خۆمان له ناوچه‌که و له نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ین واته سیاسه‌تێکی میانڕه‌وی نیشاندا بۆ وتوێژکردن و سه‌رکه‌وتنی له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕێزگرتن له سه‌روه‌رییه‌کانی، وه‌کو وتم ئێران ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه له‌گه‌ڵ پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان و عێراق و ئێرانن پێویستمان به هاوکاری به‌رده‌وام هه‌یه که نه‌هێڵن ئه‌م ڕووداوانه ڕووبدات چونکه ئه‌و ڕووداوه بچوکانه خزمه‌ت ناکات، پشێوی دروست ده‌کات به‌ڵام خزمه‌ت ناکات."
سەبارەت بە کاریگەری دەستبەکاربونی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لەسەر پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران؟ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی" پێموایه ده‌ستپێکردنی کاری سه‌رۆکی تازه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستپێکێکی تر ده‌بێت بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان، به‌دواداچوونی ئه‌و ڕێککه‌وتنه کۆنانه‌ی هه‌بووه، وه هه‌وڵیش بدرێت شتی تازه بکرێت بۆ پشتیوانی و پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه کۆنه‌کان ."