مستەفا مەولودی جێگری سکرتێری گشتی حزبی دیموکراتی کوردستان دەڵێت" لە سی ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 450 که‌س تێکۆشه‌ری حیزبه سیاسیه‌کانی ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستان\ئێران تیرۆر کراوه، ئه‌درێسی هه‌موانیش بۆ کۆماری ئیسلامی ده‌گه‌ڕێته‌وه، دەشڵێت"ڕەچاوی هەرێمی کوردستان دەکەین و بۆخۆمان ئه‌و تێکۆشانانه ده‌که‌ین که زیان به‌هه‌رێمی کوردستان نه‌گه‌یه‌نێت و لێپرسراویه‌تی یاسایی بۆ هه‌رێمی کوردستان دروست نه‌کات."
"ئه‌درێسی هه‌موانیش بۆ کۆماری ئیسلامی ده‌گه‌ڕێته‌وه "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا جێگری سکرتێری گشتی حزبی دیموکراتی کوردستان دەربارەی کوژرانی(مو‌سا باباخانی) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبەکەیان وتی" یه‌که‌م تیرۆری تێکۆشه‌رانی سیاسی کوردی ڕۆژهه‌ڵات له باشور به‌داخه‌وه تازه نییه به‌پێی ئامارێک ئێمه له‌به‌رده‌ستماندایه له‌و سی ساڵه‌ی ڕابردوودا زیاتر له 400 تا 450 که‌س تێکۆشه‌ری حیزبه سیاسیه‌کان و حیزبی دیموکرات تیرۆر کراوه، ئه‌درێسی هه‌موانیش بۆ کۆماری ئیسلامی ده‌گه‌ڕێته‌وه."
"کۆماری ئیسلامی ئێران له عێراق به‌گشتی به‌داخه‌وه ده‌ستی زۆر ئاواڵایه "
مەولودی ئەوەشی وت" پێموابێت لای هه‌موو که‌س ئاشکرایه حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له عێراق به‌گشتی به‌داخه‌وه ده‌ستی زۆر ئاواڵایه له‌ڕێگه‌ی جۆراو جۆره‌وه په‌یوه‌ندی و هاتوچۆی ڕۆژانه له‌و وڵاته هه‌یه بۆیه زه‌مینه‌یه‌کیش هه‌یه که کۆماری ئیسلامی بتوانێت له عێراق به‌گشتی و له هه‌رێمی کوردستانیش که ئۆپۆزیسیۆنی کوردی لێیه زۆرتر بتوانێت زه‌فه‌ر به‌رێت، له‌ڕۆژی یه‌که‌مه‌وه که من له‌وێ بووم ئارامی به‌و مانا کامله‌ی هه‌ر نه‌بووه چونکه من باسمکرد که له‌وماوه‌ی زیاتر له سی ساڵه‌دا زیاتر له 450 که‌س له تێکۆشه‌رانی کورد لێره ڕفێندراون و تیرۆر کراون و له‌ڕێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه به‌ڵام ئێستا به به‌ڵگه‌ی نه‌خشی زۆرتری ئێران له عێراق به‌گشتی و له‌هه‌رێمیش به‌داخه‌وه ئه‌و حاڵه‌ته (ئارامی) که‌متره و نیگه‌رانیه‌که‌ی ئێمه زۆرتره."
ئایا هیچ لە بکەرەکانی ئەو کەسانەی وەک خۆت دەڵێی تیرۆرکراون دەستگیرکراون؟ لە وەڵامدا مستەفا مەولودی وتی" به‌داخه‌وه دوو که‌یس، که‌یسی شه‌وی یه‌ڵدا و که‌یسی تیرۆر کردنی شه‌هید قادر قادری، له‌ڕاستیدا بکه‌ره‌کانیان ده‌ستگیر کراون و ڕاده‌ستی دادگا کران، دادگا له‌سه‌ریان حوکمیدا من کارم به‌وه نییه ئێمه له‌حوکمه‌که‌ی ڕازیین یان ناڕازین به‌ڵام ته‌نها ئه‌م دوو که‌یسه که‌وتنه دادگای هه‌رێمی کوردستان و حکومدران."
جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەربارەی دەستگیرکردنی بکوژانی (مو‌سا باباخانی) کە ئەم هەفتەیە تەرمەکەی لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری هەولێر دۆزرایەوە وتی" ڕاگه‌یه‌نراوێک کە ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان دهریکردووە ده‌ڵێت ئێمه سه‌ره‌داومان ده‌ستکه‌وتووه که زیاتر لە 60% ی به‌ره‌و ئهدرهسێکمان ده‌بات بتوانیین به سه‌ره‌دوای زیاتر به‌پێی زانیاری خه‌ڵک ڕاگیراوه، وه‌کو ده‌زانرێت حکومه‌تی ئێران له‌هه‌موو وڵاته‌کانی ده‌وروبه‌ری ده‌ستوردانی هه‌یه، له ئه‌فغانستان زۆر و که‌م، له وڵاتانی عه‌ره‌بی و له سوریا و له عێراق، له یه‌مه‌ن، له فه‌له‌ستین، ئه‌مه کرده‌وه‌ی کۆماری ئیسلامییه، به‌داخه‌وه له عێراق به‌گشتی زۆرتره، وه هه‌ر ئه‌وه‌ش توانیویه‌تی زۆرتر زه‌فه‌ر به‌رێت به ئۆپۆزیسیۆنی کورد."
"ده‌بێت خوێندنه‌وه‌یه‌کی تازه بۆ بارودۆخی ئه‌منی خۆمان بکه‌ین "
مستەفا مەولودی ئەوەشی وت" زۆر ئاساییه کاتێک ئه‌م حاڵه‌تانه‌مان به‌سه‌ردا دێت(تیرۆرکردنی ئەندامێکیان)، ده‌بێت خوێندنه‌وه‌یه‌کی تازه بۆ بارودۆخی ئه‌منی خۆمان بکه‌ین، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌خۆمانه‌وه هه‌یه که هه‌ندێک به‌رنامه‌ی تۆکمه‌تر دابنێین، ئه‌وەی دیکه‌ش ئه‌وه لێپرسراویه‌تی یاسایی و ئه‌منیه له‌ئه‌ستۆی حکومه‌تی عێراق و هه‌رێمی کوردستانه ده‌بێت ئه‌وان مشورێک بخۆن له‌و بارودۆخه ناخۆشه."
"ڕەچاوی هەرێمی کوردستان دەکەین و بۆخۆمان ئه‌و تێکۆشانانه ده‌که‌ین که زیان به‌هه‌رێمی کوردستان نه‌گه‌یه‌نێت و لێپرسراویه‌تی یاسایی بۆ هه‌رێمی کوردستان دروست نه‌کات "
دەربارەی ئەو دەنگۆیەی باس دەکرێت کە حکومەتی هەرێم و لایەنە کوردستانیەکانی عێراق هۆشدارییان داوەتە لایەنە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە ئەنجامنەدانی چالاکی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وەڵامدا مستەفا مەولودی وتی"به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت ئێمه بۆخۆمان وه‌کو هێزه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات به‌تایبه‌تی حیزبی دیموکرات بە له‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رجی سیاسی هه‌رێمی کوردستان وامانکردووه ڕه‌چاوی ئاسایشی ئه‌م ناوچه‌یه بکه‌ین بۆیه بۆخۆمان ئه‌و تێکۆشانانه ده‌که‌ین که زیان به‌هه‌رێمی کوردستان نه‌گه‌یه‌نێت و لێپرسراویه‌تی یاسایی بۆ هه‌رێمی کوردستان دروست نه‌کات به‌ڵام به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک ئێمه خه‌ریکی کار‌و چالاکی خۆمانیین ئه‌گه‌ر ڕاسپارده‌یه‌کی هه‌رێمی کوردستانیش هه‌بووبێت هه‌م بارودۆخی خۆمان ڕوونکردۆتهوهو هه‌م لێپرسراویه‌تی ئه‌وانمان ده‌ست نیشان کردووه هه‌م ئێمه له‌باری یاساییه‌وه ڕه‌چاوی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین، داوایه‌کی وا له ئێمه نه‌کراوه هه‌تا ئێمه خاکی هه‌رێمی کوردستان به‌جێ بهێڵین."
مەولودی جەختیکردەوە" ئێمه په‌یوه‌ندی سیاسیمان له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌گشتی هه‌یه مادام له هه‌رێمی کوردستانیش ئه‌زمونێک هه‌یه ته‌جروبه ده‌کات ئێمه "ته‌شخیسی-لێتێگەیشتن" ئه‌م ئه‌زموون و هه‌رێمه ده‌کەین به‌ڵام هه‌رێمی کوردستان داوای وه‌های له ئێمه نه‌کردووه ئه‌گه‌ر له‌باره‌ی بابه‌تێکی تایبه‌ت داوایه‌کی تایبه‌ت هەبێت ئێمه‌ش به‌له‌به‌رچاو گرتنی توانای خۆمان هه‌لومه‌رجی سیاسی ناوچه‌که، وه نیازی هه‌رێمی کوردستان بارودۆخه‌که‌مان هه‌ست پێکردووه و داواکاری ئه‌وانمان وه‌رگرتووه بۆخۆمان ئه‌و تێکۆشانانه ده‌که‌ین که زیان به‌هه‌رێمی کوردستان نه‌گه‌یه‌نێت و لێپرسراویه‌تی یاسایی بۆ هه‌رێمی کوردستان دروست نه‌کات."
سەبارەت بەوەی وەک لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران داواتان لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە کە ئاسایشتان بپارێزێت؟ لە وەڵامدا مستەفا مەولودی ڕایگەیاند" ئێمه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی سیاسیمان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق نییه هه‌تا داوایه‌کی ئاوا ڕاسته‌وخۆ ئاراسته بکه‌ین به‌ڵام ناڕاسته‌وخۆ زۆر ئاساییه مادام ئێمه له زه‌وی جوگرافیایهکین که عێراقه، عێراق لێپرسراویه‌تی یاسایی هه‌یه له پاراستنی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی به‌تایبه‌تی کە ئێمه له‌وێ جێگیرین."