لە وتووێژێک لە گەڵ دەنگی ئەمەریکادا، ئەردەڵان بێهرووزی چالاکی سیاسی دەڵێت کە لۆڕستان لە باری مێژووییەوە گرنگی تایبەتی هەیە و لە ڕووی جۆغرافیاییەوە لە گەڵ ئوستانەکانی ئیلام و هەمەدان دراوسێیە.
ئەو شی دەکاتەوە کە بە درێژایی زەمان لۆڕستان گۆڕانی بە سەردا هاتووە، چونکە حکومەتی ناوەندی هەمیشە هەوڵی داوە دەسەڵاتی بە سەر بەشەکانی دیکەی ئێران دا هەبێت تا وەک وڵاتێکی یەکپارچەی لێبکات.
هەروەها دەڵێت لۆڕستان وەک بەشێک لە کوردستان بۆ ماوەی چەند سەد ساڵ لە سەردەمی ساسانییەکان دا دەسەڵاتیان بە سەر ناوچەکەدا هەبوو.