کورد له کوردستانی باشوور به ئازادی گه‌یشتوه و ساڵانیکه حکومه‌تی خۆی دامه‌زراندوه. به‌لام کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان له‌وه‌تا هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای خه‌باتێکی سه‌خت و خوێناوی هه‌روا له ژیر سه‌رکوت دایه و هیچ ئاسۆیه‌ک نیه که ئه‌م حکومه‌ته دان به مافه‌کانی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان دابهێنێت.
به له به‌رچاو گرتنی ئه‌و ڕاستیه که حکومه‌تی هه‌ریم پێوه‌ندیکی نزیکی له گه‌ل کۆماری ئیسلامی هه‌یه، ئایا تا ئێستا حکومه‌تی هه‌ریم هه‌ویستوویه‌تی نێوبژی بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی کورد له کوردستانی ئێران بکات یان داخوا توانای ئه‌و ده‌ست پێشخه‌ری یه‌ی هه‌یه!؟
ئه‌مه بابه‌تی ئه‌و مێزگرده‌یه که کاک جه‌عفه‌ر حامیدی ئه‌ندامی پێشووی ڕێبه‌ری حیزبی دێمۆکڕات و ماموستا له زانکۆی نۆڕوێژ، و دوکتور سارن ئازه‌ر به‌رپرسی کۆمه‌ڵگای نیونه‌ته‌وه‌یی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له کانادا تاو و توێ ده‌که‌ن.