به کارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌کان وه‌ک مه‌ترسی یه‌کی گه‌وره بۆ سه‌ر گه‌نجانی کوردستانی ئێران هه‌روا له په‌ره‌سه‌ندن دایه.
وه‌ک ئاژانسی په‌یامنێری کورد پا ڕاپۆرتی ده‌کات، "بەرپرسی شۆرای هاوئاهەنگیی بەرنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە ئوستانی کرماشان، رایگەیاندووە که لە ماوەی ٨ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە وڵاتی ئێران ١٧٦٢ کەس بەهۆی ئاسەواری نەرێنیی ماددە هٶشبەرەکانەوە گیانیان لەدەست داوە، کە ٩٤ کەسیان لە ئوستانی کرماشاندان".
هه‌ر به پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ئاژانسه فه‌رمانداری شاری دێزفول له ئوستانی خوزستان ڕایگه‌یاندووه که ئێستا ماده‌ی هۆشبه‌ر ته‌نانه‌ت له سه‌وزیش هه‌رزانتره.
له ئه‌م وتووێژه‌دا، کاک عارف نادری چالاکی سیاسی پێی داده‌گرێت که کۆماری ئیسلامی نه‌ته‌نیا هیچ ههنگاوێکی جیدی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و بۆ پێشگیری کردن له ماده هۆشبه‌ره‌کان هه‌ڵناهێنێته‌وه به‌ڵکوو سوپای پاسداران بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی کردن به کاریان دێنێت.