Accessibility links

ئێران: بەتەمەنترین ژنی ئێرانی خەڵکی مەشهەد لە تەمەنی 125 ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات


دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆی ئێران بڵاوییان کردەوە ژنێکی ئێرانی کە دەوترێت پیرترین ژنە، لە تەمەنی 125 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

بەپێی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئێران، مەعسومە سانەیی توروقی لە 23 ی مانگی نۆی ساڵی 1898 دا لە شاری مەشهەدی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران لە دایک بووە، لەگەڵ ئەوەشدا وێنەیەکی ناسنامەکەی بڵاوکردووەتەوە.

گیان لە دەستدانی ژنەکە لە تەمەنی 125 ساڵیدا وای لێدەکات پیرتر بووبێت لە جین کالمێنتی فەڕەنسی کە بە فەڕمی بە پیرترین کەسی جیهان دادەنرا و لە ساڵی 1997 دا لە تەمەنی 122 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئێران لە ساڵی 1918 دا دەستیکرد بە تۆمارکردنی خێزانەکان، 20 ساڵ دوای ئەوەی توروقی لە دایک بووە.

لە ساڵی 2020 دا دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆی ئێران گیان لە دەستدانی کوردێکی ئێرانییان بڵاوکردەوە، بەپێی ناسنامەکەی تەمەنی 138 ساڵ بووە.

بەپێی تۆمارەکانی گینسی جیهان، لە ئێستادا پیرترین کەس لە جیهاندا ماریا برانیاس مۆرێرای ئیسپانییە و لە 4 ی مانگی سێی ئەم ساڵدا تەمەنی دەبێتە 117 ساڵ.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG