عێڕاق بۆ یه‌که‌م جار له وه‌تا ساڵی 1990 واتا هه‌ر چه‌ند مانگان پێش هێرشی سه‌دام حوسێن بو سه‌ر کوێتی دراوسێ میوانداری کوبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی عه‌ڕه‌ب ده‌کات. هه‌روه‌ها یه‌که‌م جاره کوبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی کومکار له وه‌تا جوولانه‌وه‌ی به‌هاری عه‌ره‌ب پاره‌که هه‌ریمه‌که‌ی گرته‌وه و له میانه‌ی درێژه کێشانی گڕژێکانی سه‌باره‌ت به سوریاوه پێک دێت. کوبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌کی ڕێبه‌رانی عه‌ڕه‌ب بۆ ئه‌مڕو چوار شه‌مه پلانی بۆ دانراوه.
له ده‌مێکدا توێژێنه‌رێکی که‌م چاوه‌ڕوانی ده‌که‌ن کاربه‌ده‌ستانی عه‌ڕه‌ب وه‌ک کوبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی پاره‌که له عێراق له کاتی خوانی شه‌و ده‌وریان به یه‌کتر دابده‌ن، گه‌لێک ده‌ڵین گرژییکان له جۆش و خرۆشدان.
شاره‌زای خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست فواد عه‌جه‌می له ئه‌نستیتۆتی هوڤر ده‌ڵێت که عه‌ره‌بستانی سعودی به راگه‌یاندنی ئه‌وه که بۆ نوێنه‌ر نه‌ک ڕێبه‌رێکی ئه‌و وڵاته به‌ڵکوو باڵیۆز ده‌نێرێت زه‌بری له کوبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ئه‌مساڵدا. ئه‌و ده‌ڵێت، "ئه‌و کرداره به یه‌ک وهه‌موان ده‌ڵێت که ئه‌م کوبوونه‌وه‌یه لوتکه‌یی نیه."
له هه‌وڵێک بۆ خۆلقاندنی نیازپاکی هه‌ریم، سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌ل مالکی هه‌نگاوی بو چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی درێژخایه‌نی دراوی له گه‌ڵ میسر و کویه‌ت هه‌ڵگرتوه. ئه‌میری کویه‌ت، شێخ سه‌باح ئه‌ل-ئه‌حمه‌د ئه‌ل-سه‌باح، چاوه‌ڕوانی ده‌کرێت له کوبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی به‌غدادا به‌شداری بکات.
کوبوونه‌وه‌که بێرهوهرێکی گرنگی ئاینیه. عێڕاق ئێستا به ڕێبه‌ری شیعه‌یه. له گه‌ڵ چاوه‌ڕوانی به‌ڕێز مالکی، ڕێبه‌رانی به‌شدار له کوبوونه‌وه‌که‌دا سونین.
به‌ڵام عێڕاق له ژێر جێاوازی تایفهییدا له گه‌ڵ ئاسته‌نگ ڕووبه‌ڕوویه که له سیاسه‌تی نێوخۆیی‌دا ڕۆڵی هه‌یه شوێنێک سونێکان سکاڵا ده‌که‌ن له حکومه‌تی به‌ڕێز مالکی ده‌رهاویشتراون.
توژێنهر عه‌جه‌می ده‌ڵێت که له ده‌مێکدا به‌ڕێز مالکی " زۆری پێخۆشه له لایه‌ن وڵاتانی عه‌ڕه‌بی سونیه‌وه ڕه‌وایی پێبدرێت،" له به‌ر "له په‌راوێزخستنی کومه‌ڵگای سونی له عێڕاق زیاتر به‌رهه‌ڵستی بۆ خۆی دروست ده‌کات."
خه‌تار ئه‌یوب دیاب، که وانه‌ی زانستی سیاسی له زانکۆی پاریس ده‌ڵیته‌وه، پێی وایه په‌ره‌ئه‌ستاندنی هاوپێمانی مالکی له گه‌ڵ ئێران، و نه‌خوازیاری بۆ سازان له گه‌ڵ زورینه‌ی سونی عێڕاق، گوشار دێنێت ئه‌و وڵاته له ڕێڕه‌وی وڵاتانی عه‌ره‌ب وهلابهرێت.
ئه‌و ده‌ڵێت به‌ڕێز مالکی ئاماژه‌یه‌کی سازانی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه سیاسیه‌کانی نێوخۆیی نیشان نه‌داوه و وانیشانده‌دات که به‌رهه‌ڵستی وڵاتانی عه‌ڕه‌ب له که‌نداوه.
دڕێژه‌کێشانی سه‌رکوتی ئوپوزسیۆن له لایه‌ن سوریاوه چاوه‌ڕوانی ده‌کرێت به سه‌ر کوبوونه‌وه لوتکه‌یه‌که‌دا زاڵ بێت.
وه‌زیری ده‌روه‌ی عێڕاق هۆشیار زێباری ئه‌و لۆمه خستنانهی عه‌ڕه‌بی سونی به‌گرنگ نه‌گرت که به‌غدا لایه‌نی حکومه‌تی سوریا ده‌گرێت. ئه‌و ڕۆژی دووشه‌مه به په‌یامنێرانی گوت که عێڕاق "گه‌ڵیک پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئوپوزیسۆنی سوریا" ی هه‌بوه.
ریاد کاهواجی له ئه‌نستیتۆتی بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بۆ توێژینه‌وه‌کانی له‌شکری که‌نداو ده‌ڵێت زیادبوونی سه‌رکوتی خوێناوی له سوریا له ته‌شه‌نا دایه وه‌ک خۆی ناوی ده‌نێت "شه‌رێکی سارد" له نێوان ئێران و هاوپه‌یمانانی، که پشتیوانی له سوریا ده‌که‌ن و عه‌ره‌بستانی سعودی و هاوپهیمانانێتی، که پشتیوانی له سه‌رهه‌ڵدان ده‌که‌ن.
"کوبوونه‌وه لوتکه‌یه‌که له کاتێکدا دێت شوێنێک جوره شه‌رێکی ساردمان له هه‌ریمه‌که‌دا له گۆڕێدایه. له لایه‌که‌وه ئێمه ئێران و ولاتانمان هه‌یه که به زۆرینه شیعه‌ن یان لایه‌نی خاوه‌ن کاریگه‌ری شیعه‌ی ، وه‌ک حیزب اللانه، و له لایه‌کی تره‌وه ئێمه عه‌ڕه‌بستانی سعودی، ولاتانی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداو، و هێندێک وڵاتانی عه‌ڕه‌بیمان هه‌ن ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری ڕۆژئاوان و به زۆرینه سونین. "
له پێشه‌کی بو کوبوونه‌وه لوتکه‌یه‌که، حکومه‌تی عێڕاق باری ئاسایشی له به‌غدا زیاد کردوه، پردان و جاده گه‌وره‌کانی به‌ربه‌ست کردوون، و حه‌وتوویه‌کی ته‌واوی پشوودان به دانیشتوانی داوه.
میلیتانه‌کانی ئیسلامی حه‌وتووی رابردوو به‌رپرسایه‌تی چه‌ندین ته‌قاندنه‌وه‌ی بومبیان وه‌ئه‌ستۆگرت بۆ ئه‌وه‌ی ناسه‌قامگیری حکومه‌تی عێڕاق نیشان بده‌ن. عێڕاق ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی ئاسایشی ده‌کار خستوه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی کوبوونه‌وه لوتکهیهکهد پێشی توند وتیژی بگرێت.