Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: قەیرانی دارایی لە نێوان عێراق و هەرێمدا


گەندەڵی گرفتی هەرە سەرەکی عێراق بووە لە 15 ساڵی ڕابردووی فەرمانڕەوایەتی ئەو وڵاتەدا و ئەم دیاردەیە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕۆ دەچێتە ناو تەواوی جومگەکانی دەسەڵاتەوە لە عێراقدا.

نەک هەر عێراقییەکان، بەڵکو لەسەر ئاستی نێونەتەوەییش ئاماژەیان بەوە کردووە گەندەڵییەکان گەر ئەژمار بکرێن ئەوا سەدان ملیار دۆلارن، ئەمە بێ لەوەی بە هەدەردانی پارەش لەوە کەمتر نییە و سپی کردنەوەی پارەش لەولاوە بوەستێت.

بە مانایەکی تر، تەواوی داهاتەکانی عێراق، هێندەی بۆ گەندەڵی و بەهەدەردان و ناردنە دەرەوەی پارەکان بەکارهێنراون، نیو هێندە بۆ تۆکمەکردنی ژێرخانی ئابوری ئەو وڵاتە بەشەڕ وێرانبووە بەکارنەهێنراوە.

قەیرانی ئابوری و دارایی کە بەهۆی گەندەڵی و دابەزینی نرخی نەوت و هەرها پەتای کۆرۆناوە لە عێراقدا هاتۆتە ئاراوە وەهایان کردووە پارەی نەختینە لە بانکی نێوەندی عێراق بەرەو کەمبوونەوەیەکی بەرچاو بڕوات، بە ئەندازەیەک کە حکومەتی عێراق نەتوانێت موچەی فەرمانبەرەکانی دابین بکات.

عێراق ڕوو لە وەرگرتنی قەرز دەکات و بە دوایدا وەک هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردن پەنا دەباتە بەر بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقیدا.

ئەڵبەت ڕای جیاواز لەسەر ئەو هەنگاوەی حکومەتی عێراق هەیە و هەندێک بە هەنگاوێکی گونجاوی دەزانن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دارایی وڵاتەکە و دەڵێن لە دوور مەودادا بە ئەرێنی دەشکێتەوە بۆ عێراق.


میوانی بەرنامە:

کاوە موحەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان
بەشێکیش لەوبڕوایەدان بە پێچەوانەوە بێ لە زیانلێدانی زیاتری ژیان و بژێوی خەڵک هیچ ئەنجامێکی تری نابێت و دەشڵێن دەشێت هەرێمی کوردستانی عێراق زیانی زیاتریشی بەرکەوێت بەهۆی دابەزاندنی نرخی دیناری عێراقییەوە.

لە نێوەندی ئەم قەیرانە قوڵانەی عێراقدا کە قەیرانی سیاسیشی لەگەڵدایە، شاندێکی هەرێمی کوردستانی عێراق، سەردانی بەغدا دەکات و ئەم شاندە چەند هەفتەیەک لە بەغدا دەمێنێتەوە و ئەمەش یەکەمین جارە شاندێکی هەرێم ئەو ماوە زۆرە لە بەغدا بمێنێتەوە، بەڵام هێشتا نازانرێت ئایا ئەو مانەوە دوور و درێژە لە بەغدا، پەیوەندی بە سەرکەوتنی دانوستاندنەکانەوە هەیە یان ئاڵۆزی و نەگەیشتنە ئەنجام!

بەڵام ئەوەی گومانی تیادا نییە ئەوەیە، ئەگەر ئەم شاندەی ئێستا ڕێککەوتنیش بکات، ناکرێت بە چارەسەری تەواوەتی هەموو کێشە و گرفتەکانی نێوان کورد و حکومەتی نێوەندی عێراق لێی بڕوانرێت.

نکوڵیش ناکرێت لەوەی هەر جۆرە ڕێککەوتنێک بێت لە نێوان بەغدا و هەرێمدا، قورسە لەبەر دوو فاکتەر؛ یەکەمیان دەستی دەرەکییە و تورکیا و ئێران بەتایبەتی، دووهەمیشیان فاکتەری ناوخۆییە و نزیک بوونەوەیە لە وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت(ئەو هەڵبژاردنە دەکرێت یان نا، ئەوە بابەتێکی ترە).

موستەفا ئەلکازمی، سەرەک وەزیری عێراق جەخت دەکاتەوە لەوەی عێراق هیچ بژارەیەکی لە بەردەمدا نەماوە تەنها چاکسازی نەبێت، دەشڵێت ئەگەر چاکسازی نەکرێت ئەوا عێراق بەرەو وێرانبوون دەڕوات. جا پرسیار زۆرن، لەوانە؛

ئایا ئەم حکومەتە کاتییەی عێراق دەتوانێت چاکسازی بکات؟

ئایا بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقیدا، بەشێکە لە چاکسازی؟

بۆچی تەنها پەنا دەبرێتە بەر گۆڕانکاری لە نرخی دراودا، بۆچی چاکسازی کەرتەکانی تری نەگرتۆتەوە؟

کاوە موحەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان، لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسی تریش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:47 0:00


XS
SM
MD
LG