بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە زیاتر لە ٥٠٠ چاودێری نێودەوڵەتی بانگهێشتی عێراق کراون بۆ چاودێری کردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنە پێش وەختیەکەی پەرلەمانی عێراق، جگە لەوەش زیاتر لە چوار هەزار چاودێری نێوخۆیی عێراقیش چاودێری پڕۆسەکە دەکەن لەو ژمارەیەش زیاتر لە 700چاودێر ئافرەتن، هەروەها دەشڵێت، نزیکەی 1500 دەزگای ڕاگەیاندنی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی ڕووماڵی پڕۆسەکە دەکەن.
هیمان تەحسین بەگ بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقئەوەشی بە دەنگی ئەمەریکا وت "جگە لە نوێنەری باڵوێزخانەی وڵاتان نێردراوی وڵاتانی نێودەوڵەتیش بەشداری دەکەن لە پڕۆسەی چاودێری کردنی پڕۆسەی هەڵبژردنە پێش وەختیەکەی پەرلەمانی عێراقی".
بەرپرسەکەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەشڵێت " زیاتر لە شەست هەزار لە نوێنەری لایەنە سیاسیە عێراقییەکان چاودێری پڕۆسەکە دەکەن."
پێشتر حاکم ئازاد حەمە ئەمین سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی هەرێمی کوردستان بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندبوو "سەندیکای ڕۆژنامەنوسان لەگەڵ کۆمسیۆن هەماهەنگی کردووە بۆ ئەوەی ئاسانکاری بۆ ڕۆژنامەوانان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بکەن بەمەبەستی ڕومالردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پێش وەختی پەرلەمانی عێراق."
بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ، دەربارەی ئاماری ڕاگەیاندنە نێوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان کە ڕووماڵی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پێش وەختەی پەرلەمانی عێراق دەکەن نزیکەی هەزار و پێنج سەد دەزگای ڕاگەیاندنە.
لە کۆتایی وتووێژەکەی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، بانگەشەی هەڵبژاردن تا سبەی شەممە کاتژمێر شەشی بەیانی بەکاتی عێراق بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پێش وەختەی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا، وابڕیاریشە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ئۆکتۆبەر دەنگدانی گشتی لەسەرتاسەری عێراق ئەنجام بدرێت.