Accessibility links

سەرکردەیەکی ڕەوتی حیکمە: کشانەوەی سەدر زیانێکی گەورە بوو لە پارتی و 2 کوتلەی عەرەبی سووننە


سەرکردەیەکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی ئاماژە بەوە دەکات، کشانەوەی ڕەوتی سەدر و بایکۆتکردنی هەڵبژاردن گەر بڕیاری کۆتاییان بێت، ئەوا زیانێکی گەورەیە بۆ ئەو لایەنانەی کە ویستیان دوای هەڵبژاردن، هاوپەیمانێتی لەگەڵ ئەنجام بدەن، بە تایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان لەنێو کورد و 2 کوتلەی عەرەبی سووننە.

لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، نەجات حسێن سەرکردەی ڕەوتی حیکمە و سەرۆکی ئەو حیزبە لە پارێزگای کەرکوک، دەڵێت"90% هەڵبژاردن لە مانگی 10 ی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت، گەر نەکرێت، وەزعی عێراق تێکدەچێت، هەندێک داوای دواخستنی دەکەن بۆ 4 مانگ، 4 مانگ چ کێشەیەک چارەسەر دەکات، لە کاتێکدا کێشەی 50 ساڵی عێراق چارەسەر نەبووە."

جەختیشیکردەوە"حیزب هەیە 13 ساڵە چەند وەزارەت و تەنانەت سەرۆک وەزیرانیشی بەدەستەوەیە، هیچی نەکردووە، ئێستا پێگەیان لاواز بووە و دەترسن، دەیانەوێت هەڵبژاردن چەند مانگێک دوابخرێت، حیزبێک 18 ساڵە هیچی نەکردبێت، بە 18 هەفتە چی پێدەکرێت."

سەبارەت بەوەی موقتەدا سەدر، هەتا چەند جدیە لە کشانەوە و بەشداری نەکردنی هەڵبژاردن، نەجات حسێن ڕوونیکردەوە، ڕەوتی سەدر ڕۆڵی هەیە لە سیاسەت و ئیدارەدانی عێراق، سەرەتای پێکهێنانی حکومەت چوار پێنج وەزارەت وەردەگرێت و کۆتایی حکومەت خۆی لێیان بێ بەری دەکات، وتی"ئێستا سەید موقتەدا عاجز بووە لە لایەنگرانی، وەزیرەکانی پێچەوانەی ڕای ئەو ئیش دەکەن، بۆیە توڕەبوو، وتی دەکشێمەوە، یەکەمجاریش نیـیە بانگەشەی کشانەوە بکات لە هەڵبژاردن و سیاسەت، بەڵام کاتێک فشار لەسەری دروست دەبێت و سەرۆک حیزبەکان قسەی لەگەڵ دەکەن، جارێکی تر دەگەڕێتەوە."

وتیشی"ڕەنگە بانگەشەی کشانەوەکەی، حەملەی هەڵبژاردن بێت، هەزاران لایەنگری تەیاری سەدری عاجزن و ڕایان گۆڕاوە، بەڵام دوای ڕاگەیاندنی کشانەوەکەی، هەموویان جارێکی تر لە دەوری کۆدەبنەوە."

سەرکردەکەی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، ئاماژەی بەوەشکرد ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای پۆستی سەرۆک وەزیران دەکات، لەکاتێکدا هێشتا هەڵبژاردن ئەنجام نەدراوە، وتی"سەید دەڵێت: سەرۆک وەزیرانم دەوێت، ئەی دوو تیپ یاری کۆتایی دەکەن، چۆن دەبێت پێش یاریەکە، کاسەکە بدرێتە لایەکیان، غێر ئەنجامی یاریەکە دەربکەوێت، کێ دەڵێت سەید لە هەڵبژاردندا دەنگ دەهێنێت."

لە کۆتایی گفتووگۆکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، نەجات حسێن سەرکردەی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، ئاماژەی بەوەکرد گەر بڕیاری موقتەدا سەدر بۆ کشانەوە لە هەڵبژاردن، قەتعی و کۆتایی بێت، ئەمە زەربەیە گەورەیە لەو لایەنانەی بیرۆکەی هاوپەیمانێتیان هەبوو لەگەڵی و بۆ هەموویان زەرەرە، چونکە هاوپەیمانێتیەکەیان تێکدەچێت، وتی"تەنها پارتی دیموکرات بیرۆکەی هاوپەیمانێتی نەبوو، لە برا کوردەکان، تەیاری سەدری لەگەڵ دوو کوتلەی سووننیش سەرقاڵی تەحالوف بوون، مادام سەدر لەنێو شیعەدا دەڵێت تەنها خۆم، کەواتە شیعە دەنگی پێ نادات، بۆیە ناچارە هاوپەیمان لە کورد و سووننە بدۆزێتەوە، بۆیە کشانەوەکەی بۆ هاوپەیمانەکانی زەرەرە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:45 0:00


XS
SM
MD
LG